شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی بودجەی ٢٠٢٣ دەچێتە بەغدا
گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٧ی ١١ی ٢٠٢٢، بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی پشكی هەرێمی كوردستان لە یاسای بودجەی ٢٠٢٣ی عێراق، شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات.
جووتیار عادل، گوتەبێژی فەرمیی حكوومەت ئاماژەی بەوە كرد كە سەردانەكە بۆ دەستەبەركردنی مافی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانە و ”بەرنامەمان ئەوەیە ئەمڕۆ كۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدرالی بكەین، ئامادەكاری بكرێت بۆ نووسینەوەی پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٣ی عێراق،لەگەڵ بەرپرسانی دیكەی عێراقیش كۆدەبینەوە.“
لەسەر خەرجی و مەلەفی نەوت و میلاكات ئامادەكاری كراوە، داتاكان ئامادەن، پێشتریش پیشانی دیوانی چاودێریی دارایی فیدرالی دراوە و هەموو ژمارەكان یەكلا كراونەتەوە، ماوەتەوە لەسەر كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ تاوەكوو لە نێو یاسای بودجەی عێراق، ئەو بڕە پارەیەی كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان دایناوە لە چوارچێوەی یاسای بودجەی عێراق، دایبنێن.
لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی لایەنە سیاسییەكانی پێش پێكهێنانی حكوومەتی عێراق كە لە پەرلەمانی عێراق پەسەند كرا، دەبێ لایەنەكان پێی پابەند بن، پشكی هەرێمی كوردستان ١٧٪یە، بەڵام بەپێی دوایین سەرژمێریی پێشبینیكراو لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق، دەبێ ١٤٪ بێ. دەبێ لەسەر ئەم ژمارانە كار بكرێت، بۆیە ئێمە پابەند دەبین بەو ژمارانە، بەڵام بابەتەكە لە كۆتاییدا دانوستانە و بەلامانەوە گرنگە دەستەبەركردنی مافی خەڵكی كوردستان.
گرنگە رۆڵمان هەبێ و رای حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە یاساكەدا جێگیر بكەین لەگەڵ بابەتی ماددەی ١٤٠ و پێشمەرگە، هەروەك لە ڕێككەوتنەكەدا هاتووە،
وەڵام بدەوه