Kurdistan Press - وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار هەواڵێكی خۆش بۆ خەڵكی شاری هەولێر و دهۆك ڕادەگەیێنێت وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار هەواڵێكی خۆش بۆ خەڵكی شاری هەولێر و دهۆك ڕادەگەیێنێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار هەواڵێكی خۆش بۆ خەڵكی شاری هەولێر و دهۆك ڕادەگەیێنێت

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایدەگەیەنێت لە داهاتوویەكی نزیكدا گرفتی شەقامی نێوان گەزنە تا شەقامی 120 مەتریی هەولێر چارەسەر دەكەین و شەقامەكە دەكرێتە دووساید و قەرەباڵغی لەو شوێنە نامێنێت.

سەبارەت بە هەوڵەكانی چارەسەركردنی ئەو گرفتە، ساسان عەونی، ڕایگەیاند: بە مەبەستی چارەسەركردنی گرفتی شەقامی نێوان گەزنە تا شەقامی 120 مەتری كە زیاتر لە 3 كیلۆمەتر دەبێت و تاوەكوو ئێستا تەواو نەكراوە، ماوەی چەند مانگێكە تیمەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر كاری دیزاینكردن و خەمڵاندنی كارە پێویستەكان دەكەن، بە مەبەستی قەرەبووكردنەوەی ئەو فراوانكردنەی كە ئەو پارچەیەی شەقامەكە بەخۆیەوەی دەبینێت. 

لەبارەی گرنگی پرۆژەكە، ساسان عەونی گوتیشی: بە تەواوبوونی ئەو 3 كیلۆمەترەی شەقامەكە، تەواوی ڕێگەی 120مەتری تا دهۆك و زاخۆ بە دووساید دەبێت و لە داهاتوویەكی نزیكدا قەرەباڵغی لەسەر ئەو شەقامە نامێنێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه