کەشناسێک ئاشکرای کرد، مەترسییەکانی وشکەساڵی لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کۆتایی ھاتووە. وردەکاریی شەپۆلی بارانبارینی داهاتووش دەخاتە ڕوو.
ئاراس جهبار، شارهزای كهشناسی، ئاشکرایکرد:تاوەکوو ئێستا لەگەڵ ھاتنی ئەم شەپۆلە بارانبارینەدا مەترسییەکانی وشکەساڵی لە سەرجەم ناوچەکاندا کۆتایی ھاتووە.
ئەو کەشناسە زیاتر گوتیشی: "بەشێوەیەکی گشتی، مەترسیی وشکەساڵی لە ناوچەکانماندا کۆتایی ھاتووە و لەمەودوا بارانبارینەکان زیاتریش دەبن، بەتایبەت لە مانگی داھاتوو و مانگەکانی دیکەی وەرزی بارانباریندا.''
لەبارەی هاتنی شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین لەم مانگەدا، ئاراس جەبار گوتی: "لە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 29ی11، شەپۆلێکی دیکەی مامناوەندیی بارانبارین ناوچەکانمان دەگرێتەوە، کە تاوەکوو بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەمممەی کۆتایی ئەم ھەفتەیه بەشێوەیەکی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت.''
جەختی کردەوە، شەپۆلی ئەمجارەش پێشبینی بارانی باشی لێدەکرێت، بەڵام کاریگەریی کەمترە لەم شەپۆلەی کە ئێستا هەیە.
شەپۆلێکی بارانبارین لە ڕۆژی هەینییەوە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بهپێی زانیاریی پشتڕاستكراوه، زۆرترین بارانبارینی شهپۆلی ئهمجاره، له بازیانی سنووری چهمچهماڵ بووه، كه 108.5 ملم باران باریوه، دوای ئهو له هیران 107 ملم و دواتریش خهلهكان 97 ملم، له سهروچاوه 93.6 و له مێرگهسووریش 92 ملم باران باریوه. ههریهك له بنگرد 88.5 و ڕانیه 85.3 ملم باریوه.
وەڵام بدەوه