لە ئەنجامی بەردەوامی ئەو نزمەپاڵەپەستۆیەی لەدەریای ناوەراستەوە کاریگەری لەسەر کەشوھەوای ناوچەکە ھەیە بارانبارین بە رێژەی جیاواز لەناوچە جیاجیاکانی سنوری پارێزگای ھەولێر و دھۆک و ئیدارەی راپەرین بەردەوامی ھەیە کە لەھەندێ ناوچە ھەورە بروسکە چالاکە و تەرزەش ئەبارێت ، لەناوچەکانی پارێزگای کەرکوک و سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان کەش لەکاتەکانی بەرەبەیانەوە ئاسایی بووەتەوە پێشبینی ئەکەین کاتەکانی دوای نیوەرۆ بەدواوە بارانبارین لەناوچەکانی سنوری پارێزگای کەرکوک و سلێمانی و ھەڵەبجە و باکوری گەرمیان دەستپێبکاتەوە بەرێژەی مامناوەند و پچر پچر لەھەندێ ناوچەشدا ھەورە بروسکە چالاک ئەبێت و رێژەی بارانەکە زیاتر ئەبێت .
⛈ کاریگەری ئەم شەپۆلە وەک لە راپۆرتی شەوی ڕابردوودا رامانگەیاند تا کاتەکانی درەنگی ئەمشەو بەردەوامی ئەبێت و بەرەبەیانی سبەی یەکشەمە ٢٧-١١-٢٠٢٢ کۆتایی پێدێت وە ئەگەری دروستبوونی تەم و مژی چر لەزۆربەی ناوچەکان ئەبێت تایبەت کاتەکانی شەو بۆ پێش نیوەرۆی سبەی ...الله اعلم..
شەمە ٢٦-١١-٢٠٢٢ کاتژمێر ٩:٤٥ پێش نیوەرۆ
وەڵام بدەوه