Kurdistan Press - هیچ کەس و لایەنێک نابێت دوو هێڵی کارەبای نیشتمانی هەبێت هیچ کەس و لایەنێک نابێت دوو هێڵی کارەبای نیشتمانی هەبێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هیچ کەس و لایەنێک نابێت دوو هێڵی کارەبای نیشتمانی هەبێت

وەزارەتی کارەبا لە پێناو پاراستنی وزەی کارەبا و زیادبوونی پێدانی ماوەکانی کارەبا بۆ هاوبەشان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، چەند بڕیارێک دەدات.
وەزارەتی كارەبا بۆ ڕێكخستنی پێدانی كارەبا و دادپەروەری لە پێدانی كارەبا دوو بڕیاری گرنگی دەركرد و بە نووسراوی فەرمی ئاگاداری تەواوی بەڕێوەبەراییەتییە گشتییەکانی کارەبای کردووەتەوە، ئەوانیش:
یەکەم: بە هیچ شێوەیەك نووسراوی پێدانی سەرچاوەی دووەمی كارەبا بۆ یەك شوێن نابێت هەبێت، بەڵکو دەبێت هەموو هاوبەشانی کارەبا یەک کارەبای نیشتیمانیان هەبێت.
دووەم: پێدانی كارەبای بەردەوام نابێت بۆ هیچ شوێن و هاوبەشێک هەبێت و دەبێت هەموولایەک یەک بڕ کارەبای پێبدرێت.
بۆیە وەزارەتی کارەبا لە ڕێگای لیژنەیەکی تایبەت بەدواداچوون و پێداچوونەوە بە هەموو ئەو شوێنانەشدا دەكات كە دوو سەرچاوەی كارەبا یان کارەبای بەردەوامیان هەیە و ڕێکارەکان لەسەریان جێبەجێدەکرێن.
شیاوی باسە لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما خواست لەسەر کارەبا زیاددەکات و بڕی کارەباش پێویستییەکان بە قورسی پڕدەکاتەوە، بۆیە وەزارەتی کارەبا دەیەوێ زێدەڕۆیی و کارە نایاساییەکانی پەیوەست بە کارەبا بنبڕ بکات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه