Kurdistan Press - شەپۆڵێکى باران بارینی چڕ هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە شەپۆڵێکى باران بارینی چڕ هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆڵێکى باران بارینی چڕ هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ  هەینی     25 - 11- 2022  
کەش/ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بە درێژایی کاتەکان لە ئەنجامى یەکگرتنى هەردوو نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست و دەریاى سوور شەپۆڵێکى باران بارینی چڕ سەرتاپاى ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە .  سەنتەرى پارێزگاکان و زۆربەی ناوچەکانی تر باران بارینى بە لێزمە و هەورە تریشقەى دەبێت هەندێ جار لە کاتى باران باریندا بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو دەبێت . لە سەر لووتکەى شاخە بەرزەکان بەفر دەبارێت و پلەکانى گەرما روو لە نزم بوونەوە دەکات .
خێراى با / مام ناوەند –  کەمێک خێرا  دەبێت (20- 35) کم/ک. 
ئاراستەی با/ باکووری  خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما / نزیک دەبیتەوە لە تۆمارەکانى دوێنێ 
مەوداى بینین / لە نێوان ( 6 –  8 ) کم  دەبێت .
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەى شەممە   26 - 11 - 2022
کەش/  ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت هەورە تریشقە و باران بارینی مامناوەند و لێزمە بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت لە ناوچە جیاجیاکان . لە سنووری پارێزگای دهۆک و باکووری خۆرهەڵاتی هەولێر و ناوچە شاخاوییەکان زۆرترین ڕێژەی باران بارینمان دەبێت . لەسەر لوتکەی شاخە بەرزەکان بەفر بارین دەبێت و پلەکانی گەرما بە نزمی دەمێنێتەوە وە پێشبینی دەکرێت لە کاتی بەیانی زوودا پلەکانی گەرما زیاتر دابەزین بەخۆیەوە ببینی بە نزیکەی ( 2 تــا 3 ) پلە بە بەراورد بە ڕۆژانی پێشتر .
 پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ڕۆژی پێشوو .
خێراى با / لەسەرخۆ - مام ناوەند دەبێت (10- 20) کم/ک , لە هەندێک ناوچە خێرایی زیاد دەکات . 
ئاراستەی با/ باکووری  خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین / لە نێوان ( 7 – 9) کم  دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  17 پلەى سیلیزى
سلێمانی    : 18 پلەى سیلیزى
دهۆک     :  12 پلەى سیلیزى
کەرکوک  : 19 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە   :  17 پلەى سیلیزى
زاخۆ      :  12 پلەى سیلیزى
سۆران    :  13 پلەى سیلیزى
گەرمیان  :  20 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى / 25 - 11 - 2022

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا