Kurdistan Press - مانگی داهاتوو 250 مێگەوات کارەبا زیاد دەبێت مانگی داهاتوو 250 مێگەوات کارەبا زیاد دەبێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مانگی داهاتوو 250 مێگەوات کارەبا زیاد دەبێت

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتی، لە هەرێمی کوردستان کۆمەلێک پڕۆژەی کارەبا جێ بەجێکراون و مانگی داهاتووش 250 مێگەوات کارەبا بۆ تۆڕی کارەبای نیشتیمانی زیاد دەبێت.

ئومێد ئەحمەد ، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ،بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی ، گەیاندنی کارەبای نیشتیمانی وراکێشانی هێڵی پاڵەپەستۆی نێوان شار وناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە ولەئێستادا چەندین پڕۆژەی بواری گواستنەوەی کارەبا لە جێ بەجێکردن دان وتەواو دەبن و لە ماوەی داهاتووش دەکەونە کار، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی بارزۆری سەر تۆری کارەبای نیشتیمانی  کەمبێتەوە و باشتر کارەبا بگاتە هاولاتیان.
ئومێد ئەحمەد گوتیشی، ئەوپڕۆژانەی لە بواری جێ بەجێکردن دان، لەوانە هێڵی  پالەپەستۆی بەرزی 132کەیفی بازیان  بۆ رانیە بەدرێژایی 105کم ، کە ئەوەیان تەواو بووە  وهێلی پالەپەستۆی بەرزی 132کەیفی تانجەڕۆ بۆ سەیدسادق ئەوەشیان 95%تەواو بووە وهێلی پالەپەستۆی بەرزی 33کەیفی چۆمان بۆ حاجی ئۆمەران 40%تەواو بووە وهێڵی پاڵەپەستۆی بەرزی 132کەیفی چۆمان بۆ سۆران ئەویش 45%تەواو بووە و مانگی داهاتووش لە وێستگەی بازیان 250مێگەوات کارەبا زیاد دەبێت بۆ تۆڕی کارەبای هەرێمی کوردستان .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا