Kurdistan Press - راگه‌یه‌ندراوێك له‌ فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانییه‌وه‌ راگه‌یه‌ندراوێك له‌ فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانییه‌وه‌ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

راگه‌یه‌ندراوێك له‌ فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانییه‌وه‌

راگه‌یه‌ندراوێك له‌ فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانییه‌وه‌

چه‌ند رۆژێكه‌ ( ئه‌دهه‌م بارزانى ) له‌ رێى چه‌ند ماڵپه‌ڕ و په‌یجێكی جۆراوجۆره‌وه‌ له‌ نێو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا باس له‌ كه‌سێك به‌ ناوى ( فرید عبدالعزیز بازى ) ده‌كات كه‌ گوایه‌ به‌رپرسى پاسه‌وانه‌كانى بووه‌ و به‌ شێوه‌یه‌كى نادیار له‌لایه‌ن ده‌زگایه‌كى ئه‌منى هه‌رێمه‌وه‌ رفێندراوه‌.

فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى سه‌رله‌به‌رى ئه‌م بانگه‌وازه‌ چه‌واشه‌كارى و بێبنه‌مایه‌ ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ ( فرید عبدالعزیز احمد) پێشمه‌رگه‌ى لیواى 3ى فه‌رمانده‌ییه‌كه‌مانه‌, ناوبراو له‌ مانگى (6ی ساڵی 2022)ه‌وه‌ بێ ئاگادارى و ره‌زامه‌ندى سه‌رووترى, ئه‌ركى خۆى به‌جێهیشتووه‌ و دواتر گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ى وڵاتی كردووه‌ بۆیه‌ وه‌كوو هه‌ر حاڵه‌تێكى تر به‌ پێی یاساى سه‌ربازیی مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا كراوه‌ و ئه‌و سه‌رپێچییه‌ى ناوبراو به‌ ( هه‌ڵاتوو) ئه‌ژمار كراوه‌ له‌و كاته‌دا پاڵپشت به‌ مادده‌ى (5) له‌ یاسایى بنه‌ماى دادگاییكردنى سزایى هێزه‌كانى ئاسایشى ناوخۆ ژماره‌ (17)ى ساڵى 2008 بڕیارى ده‌ستگیركردنى دراوه‌ و له‌ رێككه‌وتی 10ی11ی 2022 به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانى ترى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستگیر كراوه‌ و ده‌ست به‌ جێ له‌لایه‌ن  فه‌رمانده‌ییمانه‌وه‌ خانه‌واده‌كه‌ى له‌ هۆكارى ده‌ستگیركردنى ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌.

 فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى هه‌موو لایه‌ك ئاگادارده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌شێوه‌ى یاسایى مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ناوبراودا كراوه‌ و جگه‌ له‌و راستییانه‌ى له‌ سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌ى پێدراوه‌ هه‌ر جۆره‌ باسێكى تر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بگوترێت دووره‌ له‌ راستى, بۆیه‌ ئه‌م دۆسیه‌یه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ هیچ كه‌س و لایه‌نێكه‌وه‌ نییه‌ و رێگا نادرێت بۆ مه‌به‌ستى راكێشانى سه‌رنجى هاووڵاتیان و مه‌رامى چه‌واشه‌كارى و سیاسى به‌كاربهێنرێت.

    رۆشنبیری و راگه‌یاندنی

فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی

    22/11/2022

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا