Kurdistan Press - ڕێکەوتن لەنێوان ھەولێر و بەغدا دەکرێت. ڕێکەوتن لەنێوان ھەولێر و بەغدا دەکرێت. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕێکەوتن لەنێوان ھەولێر و بەغدا دەکرێت.

وەزیری دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: "لە بەروارێکی نزیکدا بڕیارە سەردانی بەغدا بکەین بۆ یەکلایی کردنەوەی بابەتەکان و گەشبینین بەوەی ڕێکەوتن بکرێت لە نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر کۆتاییهێنان بە کێشەکان."

بەپێی راگەیاندراوێكی وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە2022/11/22، ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی لە شاندی کونسلی گشتی فەرەنسا لە هەولێر کرد، کە پێکهاتبوون لە رودولف ریشاڵد، جێگری کونسڵی گشتی فەرەنسا لە هەولێر وهۆگو بۆغێل، ڕاوێژكاری دارایی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كامی شابی، پاشکۆی ئابووری باڵوێزخانەی فەرەنسا لە بەغدا.

ئاماژە بەوە كراوە، ئامانجی سەردانەکەیان بەمەبەستی ئاگاداربوون لە دەستپێکردن بە دانووستاندنەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ناوەند بوو، سەبارەت بە گفتوگۆکردن لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەی 2023 و چارەسەرکردنی دۆسیەی نەوت و غاز.

لە راگەیاندراوەكە ئەوە خراوەتە ڕوو، لە دیدارێکدا، ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری وێرای بەخێرهاتنی شاندی میوان "سوپاسی حکوومەتی فەرەنسای کرد کە هەمیشە پاڵپشتی پرسەکانی گەلی کورد بووە بەدرێژایی مێژوو."

لەمیانی کۆبوونەوەکەدا، وەزیری دارایی و ئابووری گوتی: "لە بەروارێکی نزیکدا بڕیارە سەردانی بەغدا بکەین بۆ یەکلایی کردنەوەی بابەتەکان و گەشبینین بەوەی ڕێکەوتن بکرێت لە نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر کۆتایی هێنان بە کێشەکان."

وەزارەتی دارایی ئاشكراشی كردووە،لای خۆیانەوە، شاندی میوان بە وەزیری دارایی و ئابووریان ڕاگەیاند: "ئامادەین هەماهەنگی دانوستاندنەکان بکەین بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان."

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، هەردوو لا خۆشحال بوون بە هاوبەشی کاربکەن بۆ چارەسەر کردنی کێشە داراییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ناوەند.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا