شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی ئاشكرای كرد كه دوو شه‌پۆڵی به‌فر و بارانبارین بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌یه، شه‌پۆڵی یه‌كه‌میان له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا ده‌بێت و شه‌پۆڵی دووه‌میشیان له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو ده‌بێت، جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاویش له شاره‌كانی هه‌ولێر و كه‌ركووك هه‌یه.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای بواری كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: شه‌پۆڵی یه‌كه‌می بارانبارین کۆتایی ئه‌م مانگه له رۆژانی نێوان 25 تا 28ی 11 ده‌بێت كه شەپۆلێکی باشی بارانبارینمان ئەبێت.
ڕاشیگه‌یاند كه زیاتر له ناوچەی شاخاوییه‌كان بارانێکی بەردەوام ده‌بێت لەگەڵ بارینی بەفر.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لە سەنتەری پارێزگاكانی ھەولێر و کەرکووک كه پلەی گەرمی بەرزیان ھەیە، ئەبێتە زۆنی کۆبوونەوەی شێ و بەرھەمھێنانی ھەوری قورس تا ئاستی گەشەکردنیان بۆ ھەوری سوپەرسێل کە باران و تەرزەی خێرایی چریان ھەیە لە ماوەیەکی کەمدا لافاویان لێ دەکەوێتەوە، بۆیە باشترە لەم ناوچانەدا ئامادەکاری ھەبێت تا ئەو کارەساتانەی لە ساڵی رابردوودا ھەبووە دووبارە نەبنەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: کۆتایی مانگ و ھەفتەی سەرەتای مانگی داھاتووش شەپۆلی دووەم لە ئارادایە کە وەک ئێستا دەرەکەوێت بەھێزترە و بارانەکەی بۆ ناوچەکانی باشوور زۆر دەبێت، ئەم شەپۆلەیان بارانێکی زۆر زیاتر دەھێنێتە ناوچەکانی عێراق و سووریا .
ئاراس جه‌بار جه‌ختیشی كرده‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی مانگی 12 بە ئەگەری زۆر ئاستی بارانبارین لە سەرجەم ناوچەکانی ھەرێمی كوردستان بۆ سەروو ئاسایی بەرز دەبێتەوە مانگێکی باراناوی و سارد دەبێت
وەڵام بدەوه