Kurdistan Press - سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی دێنمارک لە عێراق دەکات سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی دێنمارک لە عێراق دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی دێنمارک لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 21ی نۆڤێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە كريستيان تۆرنینگ باڵیۆزی نوێی دێنمارک لە عێراق کرد.
سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی دێنمارک کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکانیدا بۆ خواست و ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی هەمەلایەنە لەگەڵ دێنمارک دووپات کردەوە.
باڵیۆزی دێنمارک، وێڕای سوپاسکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هاریکاری و هەماهەنگیی باشیان لەگەڵ باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی، ئاماژەی بە گرنگیی پێگەی هەرێمی کوردستان کرد لە عێراق وناوچەکە و خواستی وڵاتەکەشی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا