وەزارەتی كارەبا لە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا نزیكەی ٧٠٠ مێگاوات كارەبای زیادكردووە و بەمەش جگە لەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا گەیشتووەتە ٧ هەزار مێگاوات كارەبا و خەرجی بەرهەمهێنانی كارەشی كەمكردووەتەوە، لە چەند مانگی داهاتووشدا ژمارەیەك یەكەی وێستگەی دیكە دەکەونە کار.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە زاری پێشڕەو نووری، بەڕێوەبەری گشتیی بەرهەمهێنانی كارەبا بڵاویکردووەتەوە: "ئێستا ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان بۆ ٣٥٠٠ مێگاوات كارەبا زیاد بووە، بەڵام لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و سەرما، بەكارهێنانی كارەبا بەڕێژەیەكی زۆر ڕووی لە هەڵكشان كردووە، ئەمەش دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی ماوەكانی پێدانی كارەبا، واتا بەهیچ شێوەیەك بەرهەمهێنانی كارەبا كەمنەبووەتەوە، بەپێچەوانەوە لە داهاتوویەكی نزیكدا چەند یەكەیەكی دیكەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وێستگەی بازیان و دیرەلۆك و وێستگەكانی ٢٩ مێگاواتی بەگەڕدەخرێن، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ هەوڵەكانی دەستپێكردنی دامەزراندنی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆر لە هەولێر و دهۆك و سلێمانی کە لە ماوەیەكی نزیكدا بەردی بناغەیان بۆ دادەنرێت."
هەروەها بەڕێوەبەری گشتیی بەرهەمهێنانی كارەبا رێژەی تەواوبوونی وێستگەكانی كارەبای خستەڕوو كە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
١- دامەزراندنی ٢ یەكەی دیكە لە وێستگەی غازی بازیان کە بە ڕێژەی لە ٩٥٪ تەواو بووە.
٢- وێستگەی هایدرۆپاوەری دیرەلۆك بە رێژەی لە ٩٠٪ تەواو بووە.
٣- وێستگەی ٢٩ مێگاواتی هەولێر بەرێژەی لە ١٠٠٪ دووبارە كەوتەوە كار.
٤- وێستگەی ٢٩ مێگاواتی سلێمانی بە ڕێژەی لە ١٠٠٪ دووبارە كەوتەوە كار.
٥- وێستگەی ٢٧ مێگاواتی دهۆك بە رێژەی لە ٧٠٪ تەواو بووە.
٦- وێستگەی ٥١ مێگاواتی تاسلووجە بە ڕێژەی لە ٥٠٪ دووبارە كەوتەوە كار.
٧- هەردوو وێستگەی وزەی خۆر لە هەولێر و دهۆك بڕیارە لە ماوەیەكی نزیكدا بەردی بناغەی بۆ دابنرێت.
وەڵام بدەوه