سامان نادر، بهڕێوهبهرى سهنتهرى فریاگوزاریی سلێمانیی 122، ڕاگهیاند: ئهمڕۆ یهكشهممه 20/11/2022، پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان لە کاتی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرانی زانکۆی سلێمانی، بە هەڵە غازی فرمێسکڕێژیان هەڵداوەتە ناو قوتابخانەیەکی بنەڕەتی لە گەڕەکی شەکرەکە لە بەرامبەر بینای پارێزگای سلێمانی، کە نزیک بووە لە خۆپیشاندەرەکانەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی ڕووداوەکەوە، نزیکهى 100 قوتابیی بنەڕەتی، تووشی بێهۆشی و تەنگەنەفەسی و چاوکزانەوە و ترس و دڵەڕاوکێ بوون، تیمەکانمان بە ئەمبوڵانس فریایان کەوتن و سەرجەم قوتابییهكانیان چارەسەر کرد و ڕەوانەی ماڵەوەیان کردنەوە.
وەڵام بدەوه