مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی کرد بۆ کۆچی دوایی باوکی.
ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی نۆڤێمبەر، سەرۆکی حکومەت، پرسە و هاوخەمی خۆی بە هەڤاڵ ئەبوبوکر گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەیان ببەخشێت.
لەلایەی خۆیەوە پارێزگاری سلێمانی، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی، بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.
وەڵام بدەوه