نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یێنێت، پارتی لاپه‌ره‌یه‌كی نوێ ده‌كاته‌وه و سه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات. ده‌شڵێت: ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌رووی هه‌موو حزبه‌كانه‌وه بێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19ـی تشرینی دووه‌می 2022، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی قوربانییانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی سلێمانی تێدا چاره‌سه‌رده‌كرێن كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامدا و رایگه‌یاند، وەک لە راگەیەندراوی کۆمیتەی ناوەندی پارتییدا هاتووە، پارتی لاپەڕەیەکی نوێ دەكاته‌وه و سەردانی هەموو لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دەكات بە یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیشەوە بۆ ئەوەی هەموو کێشەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ چارەسەربكرێن.
له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان، نێچیرڤان بارزانی هیوای خواست لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی پرسی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان بگه‌نه رێككه‌وتن و رایگه‌یاند، "ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌رووی هه‌موو حزبه‌كانه‌وه بێت"
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان بۆ ماوه‌ی ساڵێك درێژكراوه‌ته‌وه، پێویسته له‌م ساڵه‌دا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێن.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی رووداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی سلێمانی قسه‌یكرد و رایگه‌یاند، هه‌موومان خه‌مبارین و ئه‌مڕۆ له هه‌موو ماڵێك پرسه هه‌یه، به ئه‌ركی خۆمان زانی سه‌ردانی برینداران بكه‌ین و بێگومان هه‌رچی پێویست بێت ئێمه ئه‌نجامی ده‌ده‌ین. سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیشیكرده‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌كات و رێوشوێنی پێویست ده‌گرێته‌به‌ر.
وەڵام بدەوه