نوێنهری سهرۆك بارزانی گهیشته سلێمانی و پهیامی هاوخهمیی سهرۆك بارزانی و ههر جۆره هاوكارییهكی بۆ خانهوادهی قوربانییانی ڕووداوهكهی سلێمانی گهیاند.
ئهمڕۆ ههینی 18/11/2022، زاگرۆس فەتاح، ئهندامی مهكتهبی سیاسیی پارتی، بە نوێنەرایەتیی سەرۆک بارزانی گەیشتە پارێزگای سلێمانی و بەناوی سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانییانی تەقینەوەکە کرد و دووپاتی كردهوه سهرۆك بارزانی ئامادهیی بۆ ههموو هاوكارییهك بۆ حكوومهت و خانهوادهكهی دهبڕیوه.
سەرۆک بارزانی دوای گهیشتنی به دیوانی پارێزگای سلێمانی، بە یاوەریی د. هەڤاڵ ئەبووبەکر، پارێزگاری سلێمانی سەردانی بریندارەکانی رووداوەکەی شەوی رابردووی کرد.
نوێنەری سەرۆک بارزانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامهوانیدا رایگەیاند: "هاتووینەتە شاری سلێمانی تا لە نزیکەوە لە رەوشی ئەم کارەساتە دڵتەزێنەی کە بەسەر خانەوادەیەکی بەڕێزی سلێمانی، بنەماڵەی شێخ عەبدولڕەحمانی سیرێ هاتووە، هاوخەمی خۆمان رابگەیهنین بە خانەوادە بەڕێزەکەیان کە بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە کۆمەڵێکیان گیانیان لەدەستداوە، لە هەمانکاتیشدا کۆمەڵێک بریندارن. هیوای زوو چاکبوونەوەیان بۆ دەخوازین."
زاگرۆس فەتاح ئاماژەی بەوە دا لەلایەن سەرۆک بارزانییەوە راسپێردراوە، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە هەڵسەنگاندنێک بۆ بارودۆخەکە بکەن و بزانن چ پێداویستییەکیان هەیە "بە تایبەتی لایەنە فەرمییەکانی حکوومی کە جەنابی پارێزگاری سلێمانی هەر لە دوێنێوە توانیویەتی ئیدارەیەکی باشی رەوشەکە بکەن. تیمەکانی فریاگوزاری ئەوەی لە توانایاندابووە لە دەستیان هاتووە بیکەن بۆ بریندارەکان و هەم لە شوێنی کارەساتەکە کە توانیویانە کۆمەڵێکیان رزگار بکەن."
نوێنەرەکەی سەرۆک مەسعود بارزانی گوتی: "جەنابی سەرۆک بارزانیش هاوخەمی و پاڵپشتی خۆی دەربڕیوە هەم بۆ تیمی حکومی و هەم خانەوادە بەڕێزەکە هەر شتێکیان پێویست بێت بتوانین بۆیان دابین و فەراهەم بکەین. هەر داواکارییەک هەبێت جەنابی پارێزگار لێرەیە وەکو نوێنەری حکومەت و وەکو سەرۆکی ئیدارەی سلێمانی، لە رێگەی جەنابیانەوە هەر شتێکیان پێویست بێت ئێمە ئامادەین بۆیان دابین بکەین، خانەوادەکەشیان بە هەمان شێوە."
وەڵام بدەوه