گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی نوێترین ئاماری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی پارێزگاكه‌ی ئاشكرا كرد كه 5 گیانله‌ده‌ستدان هه‌یه.
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی ڕایگه‌یاند: ژماره‌ی قوربانییانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی گه‌ڕه‌كی كازیوه‌ی شاری سلێمانی به‌رزبۆته‌وه بۆ 5 كه‌س له‌گه‌ڵ برینداربوونی 18 كه‌سی تر.
ڕاشیگه‌یاند: برینداره‌كان ئێستا له نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی چاره‌سه‌ری ته‌ندروستییان بۆ ده‌كرێ.
ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م له خانووێكی سێ نهۆمیدا له گه‌ڕه‌كی كازیوه‌ی پارێزگای سلێمانی ته‌نكییه‌كی غازی (LPG) ته‌قیوه‌ته‌وه، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌ش جگه له‌م خانووه، دوو خانووی تریش به‌ته‌واوی ڕووخان و جگه له زیانی گیانی كه ته‌ندروستی سلێمانی ڕایگه‌یاندووه، زیانێكی زۆری ماددیش كه‌وتۆته‌وه.
وەڵام بدەوه