Kurdistan Press - ١٦ ئاب دامەزراندنی پارتی و لەدایک بونی بارزانی پیرۆزە لە تاک بەتاکی کوردستانیان ١٦ ئاب دامەزراندنی پارتی و لەدایک بونی بارزانی پیرۆزە لە تاک بەتاکی کوردستانیان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

١٦ ئاب دامەزراندنی پارتی و لەدایک بونی بارزانی پیرۆزە لە تاک بەتاکی کوردستانیان

ستەمی داگیرکار پارتی دامەزراند!

نوسینی : ھۆگر نێروەیی 

پارتی، لەقۆناغ و ھەلومەرجێکی سەختی کوردبون دامەزرا، حیزبێکی تەواو نیشتمانی یە، دروست بونی نە دژی شەخسێک و حیزبێک بوو، نە دوژمنایەتی نەتەوەیەکی تربوو، نە تەنھا بۆ بەرژەوەندی بنەماڵەیەک و چەند کەسێک بوو، بەڵکو پارتی تەنھا ئامرازێک بوو بۆ گەیشتن بەئامانجی گەورەتر، کەھەموو چین و توێژەکان بەھەموو ڕەنگ و ئایدۆلۆژیایەکەوە لە ژێر چەتری نیشتیمانی بوون کۆبکرێتەوە
بۆ ڕەتکردنەوەی ستەمی ڕژێمی داگیرکار. پارتی ئەوکاتە دامەزرا کە کوردبون لەسەختی سەختر بوو، ئەو کات نە پارە ھەبوو نەکۆشک و تەلار و نە چەک، نە کەسیش دەیزانی زیندوو دەمێنێتەوە یان مردوو تەنھا ئیرادەیەکی بەھێزی کوردبون ھەبوو کە پڕبوو لەوانەی مەرگی خۆیان پێش هەموو شتێک دانابو بەو ئیرادە بەھێزە شۆڕشی بەرپاکرد لەدژی ستەمی زوحاکانی عێراق. 

دامەزراندنی پارتی وەچەرخانێکی مێژوویی و گرنگ بوو لە بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان دا، شوناسی کوردی زیندوو کردەوە، ئاڵای کوردستانی لەسەر شاخەکانەوە گەشاندەوە تا گەیشتە کۆشکەکانی وڵاتانی جیھانی، زمانی کوردی لە قەدەغەکراوەوە کرد بە زمانی فەرمی دانپێنراوی نەتەوەیەک. 
کەپارتی دامەزرا، جارێکی تر بەرخودانی کورد زیندو بۆیەوە بە ڕۆحیەتی سەردەمی مەھابادەوە، بەڕابەرایەتی بارزانی نەمرەوە کەھاوسەنگەری شەھید قازی بوو کەسەری لەسەر کوردبون دانابوو. 
پارتی کوردی لەبنەماڵە وخێڵ و جیاوازی زاراوەوە ھێنایە دەرەوە، کوردستان بونی خستە مێشکی تاک بەتاکی کوردەوە کە ئایندەی ھەمویان بەیەکەوە بەستراوە یان پێکەوە سەردەکەون یان یەک بەدوای یەک لەناو دەچن، شەرعیەتی دا کە کوردیش وەکو ھەموو نەتەوەکانی تر خاوەنی دۆزێکی ڕەوایە. 
کەپارتی دامەزرا، کورد پێویستی بەھەبونی پارتی بوو، پارتیش پێویستی بە بەرخودان و خۆڕاگری گەلی کوردستان بوو بۆ بەدەست ھێنانی ھەموو مافەکانی نەتەوەیەکی ژێردەستی چەوسێنراو. 

پارتی، کە پێ دەنێتە 75 ساڵی تەمەنی خۆی، ھەگبەی پڕە لە شۆڕش و داستان و دەستکەوت و سەروەری لەبەھاری تەمەنی خۆی دەستی بەشۆڕشی ئەیلول کرد بۆ یەکەم جار لەمێژوودا مافی ئۆتۆنۆمی بۆ کورد زامن کرد بەشەرعیەت دانی وڵاتێکی داگیرکاری کوردستان.
لەدوای ڕێکەوتنی جەزائیر لەنێوان ئێران و عێراق و وڵاتانی تر کە دوژمن وای زانی خۆری کورد ئاوابوە ئیدی ھەڵنایاتەوە پارتی شۆڕشی گوڵانی بەرپاکرد، کەشۆڕشی گوڵان ئەو ئومێدە بوو لەناو بێ ئومێدی کوردبون لەدایک بوو. 
پارتی بەسەدان داستانی مەزنی تۆمارکرد کە داستانی خواکورک عەرشی دوژمنی ھێنایە لەرزین بە کەمتر لە ھەزار پێشمەرگە شکستی بەسوپایەکی تەواوی لەشکری ڕژێمی بەعسی عێراق ھێنا بەسەدان سەربازی بەدیل گیران. 

پارتی، سەرکردایەتی بەرەی کوردستانی کرد، ڕاپەڕینی بەرپاکرد دوژمنی وەدەرنا لە زۆربەی شارەکانی باشوری کوردستان، پەرلەمان وحکومەتی بۆ یەکەم جار لەمێژوودا دامەزراند لەڕێگای دەنگ دانەوە. لەدوای ڕوخاندنی ڕژێمی بەعس قەوارەی ھەرێمی کوردستان و فیدڕالی لەدەستوری عێراق چەسپاند بەدان پێنانی وڵاتانی نێودەوڵەتی. 
پارتی مافی چارەنوسی گەلی کوردستانی لە دروشمەوە کردە کردار، لەئەیلولی ساڵی 2017 پراکتیزەکرد، بارزانی بەھەموو جیھانی ووت نەخێر بەگەلی کوردستانی ووت بەڵێ، ڕیفراندۆمی بۆ کورد ڕەخساند، کەبۆ یەکەم جار گەلی کوردستان بەئازادانە بڕیاری لەسەر مافی چارەنوسی خۆی دا کە بەدرێژایی مێژوو ھەرجارەو وڵاتێک بڕیاری لەسەر مافی چارەنوسی گەلی کوردستان دەدا. 

پارتی کوردی ھێنایە ناو ھاوکێشەی سیاسەتەوە، لەجیاتی ڕادەست بون ڕێکەوتنی ھێنایە ئاراوە ئیدی کوردیش بۆ یەکەم جار بووبە بڕیاردەر لەسەر مافە ڕەواکانی خۆی. 
پارتی میتودی کوردستانی یە، ئایدۆلۆژیای کوردبونە پێش ھەمو ئایدۆلۆژیایەکی تر، کەتەواوی ڕەنگە جیاوازەکان لەخۆدەگرێت، کەزۆرینە موسڵمان و کەمینە مەسیحی و ئێزدی و بێ ئاینەکانن چونکە حیزبێکی تەواو دیموکراسی یە، باوەڕی تەواوی بە پێکەوە ژیان ھەیە. پارتی قوتابی کرد بەسەرە ڕم و لاوی کرد بە ئایندە و مافی تەواوی بە ئافرەت داو بەشداری پێکرد لەجومگەکانی دەسەڵات بەبێ جیاوازی ڕەگەز.

پارتی، لەبنەرەتدا حیزبە بەڵام ئامانج و پڕەنسیپەکانی ھەمیشە لە حیزب گەورەتر بووە، ناسیۆنالیزمی کوردی بۆ یەکەم جار لە سەر دەستی سەرکردایەتی پارتی سنورە دەستکردکانی سایکس بیکۆ تێکشکاندووە بۆ پارچەکانی تری کوردستان، ئەوەی لەدەستی ھاتووە بەزیادەوە درێغی نەکردووە لەیارمەتی دانی پارچەکانی تری کوردستان لەھەموو ڕویەکەوە، 
خۆی نەک تەنھا بە نوێنەری باشوری کوردستان زانیوە بەڵکو خۆی بەخەمخۆر و نوێنەری ھەرچوار پارچەی کوردستان و تاک بەتاکی کورد زانیوە لەھەر شوێنێکی جیھان بێت. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه