Kurdistan Press - سەرمایەکی زۆر بەرێوەیە. سەرمایەکی زۆر بەرێوەیە. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرمایەکی زۆر بەرێوەیە.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرچاوەیەكی كەشناسیی عێراقی ئاشكرای كرد شەپۆلێكی سەرما و بەفربارین بەرەو چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان و عێراق بەڕێوەیە.

سادق عەتیە كەشناسی عێراقی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە لەمشەو بەدواوە شەپۆلێكی سەرما روو لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان و عێراق دەكات، تەنانەت لە ناوچەكانی باشوور بە سنووری پارێزگای بەسراشەوە، ئەگەری باران بارین هەیە.

هەروەها نووسیویەتی لە هەولێر، سلێمانی، دهۆك، بەغدا، دیالە، نەینەوا و رۆژهەڵاتی ئەنباریش ئەگەری باران بارین زۆرە.

ئاماژەشی بەوە داوە كە دوور نییە لە ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستاندا بەفریش ببارێت، چونكە ئەمشەو و رۆژانی داهاتوو، پلەی گەرما بە شێوەیەكی بەرچاو دادەبەزێت

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا