سەرۆکی حکومەت ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجکردنی زیاتر لە 4 ملیار دینار بۆ پڕۆژە خزمەتگوزاریەکانی پارێزگای سلێمانی
لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە تەواوی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجکردنی گوژمەی ٤ ملیار و ٨٧١ ملیۆن دینار، بەمەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی پارێزگای سلێمانی، ئەم گوژمەیە لە پارەی زەوییە فرۆشراوەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی خەرج دەکرێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
وەڵام بدەوه