رێبەر ئەحمەد، لە میانی پانێڵێكی دیداری ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رای گەیاند: جەنابی سەرۆكی حكوومەت هەمیشە پێداگری لەوە كردووە كە با داهاتی هەموو كوردستان ڕوون و شەفاف بێ. من وەكوو وەزیری ناوخۆ و كاك شۆڕش وەك وەزیری پێشمەرگە راسپێردراین هێزێك بۆ كۆنتڕۆڵكردنی خاڵە سنوورییەكان پێك بهێنین، گلەیی هەبوو كە داهاتی خاڵە سنوورییەكان كۆناكرێتەوە، دانیشتین من و وەزیری پێشمەرگە، هێزێكمان دروست كرد، لە ئەنجامدا پێیان گوتین ئەگەر هێز بۆ كۆنتڕۆڵكردنی خاڵە سنوورییەكان بجووڵێنن شەڕی ناوخۆ دروست دەبێ. لە كاتێكدا جەنابی سەرۆكی حكوومەت گوتی یەكەم شوێن كە دەتانەوێ بچن كۆنتڕۆڵی بكەن، حاجی ئۆمەران و ئیبراهیم خەلیل و پیش خابوور دەبێ، بەڵام لە سلێمانی پێیان گوتین ئەگەر ئەم هێزە بێتە سنوورەكان، شەڕی ناوخۆ دروست دەبێت. ئایا ئەمە ئەوە دەكرێ شەڕی ناوخۆ یان دوو ئیدارەیی دروست بكرێ؟
ئێستاش باسی دووئیدارەیی و شەڕی ناوخۆ دەكرێت، كاكە ئەم ئەزموونە بە قوربانی دروست بووە.
وەڵام بدەوه