Kurdistan Press - لەبارەی دیداری کاک بافڵ و شاھو لەبارەی دیداری کاک بافڵ و شاھو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی دیداری کاک بافڵ و شاھو

لەبارەی دیداری کاک بافڵ و شاھو! 

کاک بافڵ دیدارێکی یەک سەعاتی ھەبوو لەگەل کاک شاھۆ لە رووداو، کە لەوێدا خۆی بێ بەری کرد لەھەموو قەیران و کێشە و خرابیەک لێرەدا بەپێویستم زانی وەڵامی ھەندێک لەو شتانە بدەم کە کاک بافڵ ڕاستیەکان بەلارێدا بردبون! 

سەرەتا لە بارەی کەیسی تیرۆرکردنی ھاوکار جافەوە: کاک بافڵ وتی داوامان کرد کە ئێمە و پارتی پێکەوە دابنیشین ئەو کێشەیە حەڵ بکەین. 

کاک بافڵ ھەرێمی کوردستان لە ساڵی بیستەکاندا نیە کە ئاغا و کوێخا حوکمڕانی بکەن بەڵکو  ئێستا کیانێکی دەستوریە  و خاوەنی دامەزراوەیە، کە دامەزراوە ھەبوو ئێدی حوکمڕانی ئاغا و کوێخا کۆتایی دێت، کەئێوە دژی ئەوەن دامەزراوە سەروی شەخس و حیزب بێت، کەیسی تیرۆرکردنی ھاوکار جاڤ دەبێت دادگا یەکلاییبکاتەوە نەک بەبێ رێکەوتنی حیزب و شەخس  و سوڵحی عەشاییری بێت. سەردەمی دامەزراوە ئێستا حوکمرانی دەکات، ئەوجا سەردەمی شەخس شەخسانێ گۆزەشت ناگەڕێتەوە.

کاک باڤڵ باسی غەدرکردن لە سلێمانی کرد.

کاک بافڵ با ئەمە کۆتایی پێ بێنین کەکێ غەدر لە کێ دەکات، لەدوای ڕاپەرینی کوردستانەوە دوو زۆن لە ھەرێمی کوردستان دروستبوون کە واقیعێکی تاڵە بەڵام ڕاستیە کەس ناتوانێت ئینکاری بکات. جا لەوکاتەوە تا ئێستا بەسەدان کەموکورتی قەیران و کێشە لەو ھەر دوو زۆنە دروستبوینە، لە زۆنی سەوز ھەرچی بەرھەم و قەیران و کێشە و غەدرێک ھەبێت ئێوەمانان لێ بەرپرسیارن، لەگەڵ ئەوەش ھەرچی بەرھەم و کەموکورتی و غەدر و کێشەیەک ھەبێت لەزۆنی زەرد پارتی لێ بەرپرسیارە. ھەر لەوەش بزانە ھەرکاتێک ھەر شتێک وەکو ئێوەمانان نەبێت ئەڵێن بریارەکە  لەم دیوی دێگەڵە کاری پێ ناکرێت و ئێعترافی پێ ناکەین.لەم دیوی دێگەلە سندوق دانانین لەم دیوی دێگەلە فلان ھین و شت ناکەین ھەتا کۆتایی. ئەوجا لە دوای ڕاپەرینەوە سلێمانی بەھەموویەوە بەرھەمی ئێوەیە و ھەولێر و دھۆکیش بەرھەمی پارتیە. 

کاک بافڵ وتی با ھەموو داھاتەکان کۆبکرێتەوە بە یەکسانی دابەش بکرێن. 

کاک بافڵ ھەر سەرەتا کە سەرۆکی حکومەت دەست بەپرۆژەی چاکسازی کرد، ھەموو دەسەڵاتی بە کاک قوبادی برات دا کە سەرپەرەشتی ھەموو دەروازەکان بکات لە دھۆک و سلێمانی و ھەولێر داھاتیان کوبکرێتەوە بگەرێنێتەوە بۆ حکومەت و  بە یەکسانی بەمیکانزمێکی گونجاو لەسەر پارێزگەکان دابەشبکرێت بەڵام دوای ماوێکی کەم کاک قوباد کەزانی ناتوانێت بەھۆی ئێوەمانان لە دەروازەکانی سلێمانی داھات کۆبکاتەوە کشایەوە لەو ئەرکە بە سەرۆکی حکومەت وت ھەر شتێکی وا بکەم شەڕی ناوخۆ لە سلێمانی دەبێت. کەمەبەستی قاچاخچی و مافیا بە ئاشکرا لەوێ ھەیە ئەوانیش شەڕ دەکەن تا ئەوەی بەدەستیان دەکەوێت لەدەستی نەدەن. ئەو میکانزمەی ئێستاش کە پارە بۆ پارێزگەکان سەرف دەکرێت ھەر پێشنیاری ئێوەبوو کەتەنھا بەوە ڕازیبوون بۆ ئەوەی چاکسازی لە ئێوە نەگرێت. 

لەبارەی ھەڵبژاردنەوە: کاک بافڵ وتی پارتی نایەوێت ھەڵبژاردن بکرێت. 

ئەوەی ڕاستی بێت تەنھا پارتی و نەوەی نوێ لەگەڵ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن بوون، گۆڕان و کۆمەڵ ھەر باس ناکەم کە  ھەڵبژاردن بۆ ئەوان بووە بە دێوەزمێکی بەترس و لەرز کە ھێشتا بەنجەی سفر کورسی و یەک کورسی بەری نەداون، لە ئێستادا قەت باسی ھەڵبژاردن ناکەن. یەکێتی لەدوای ساڵی 2009وە بەناچاری نەبێت ھەرگیز لەگەڵ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن نەبووە، بەھۆی ئەوەی ھەر جارەو چەند کورسی خۆی کەمی کردووە، ئەم جارەش ھەر بە تەواوی دژی ھەڵبژاردن بوو جگە لەوەی سەدان کێشەی ناوخۆیی کەلەکەبوی ھەبوو، ئەم جارە بەتەواوی پەرشو بڵاوە بوبو، خۆ ھێشتا کاک بافڵ سەرۆکی ھەموو یەکێتی نیە بەپێی کۆنگرە چونکە سەرۆکایەتی بافڵ بڕیارێکی تاک لایانە بوو لە دەرەوەی پەیرەوی ناوخۆی حیزب بوو و بەدەنگی کۆنگرە نەبوو بەڵکو بە بڕیارێکی تاک لایانەی خۆی سەپاند لەسەر دەنگی کۆنگرە و خەڵکی تر ناچارکران بێنە ژێرباری ئەو بڕیارەوە. بەو ھەموو لاوازیە کە یەکێتی متمانەی نیوەی دەنگ دەری خۆی لەدەست داوە، جا سەرۆکێک سەرۆکی ئەو نیوەی یەکێتیەش کەماوە نەبێت چۆن ھەڵبژاردن دەکات، جا ئەوەی بافڵ وتی تەنھا بۆ پینەکردنی پەرش و بەڵاوە و لاوازی یەکێتی بوو گەر نا  یەکێتی تا بتوانێ بەھانە و بە شتی ترەوە دەگرێت بۆ ئەوەی ھەلبژاردن نەکرێت چونکە دەزانێت ئەم جارە نەک ھەر دووەم نابێت بەڵکو بە حیزبی سێیەمیش مەمنون دەبێت.  جا بەو ھەموو لاوازیەی حیزبەکان ھەم پارتی ھەم نەوەی نوێ کورسیەکانی خۆێ زیاد دەکرد، جا  کاک بافڵ چما پارتی لەگەڵ ھەڵبژاردن نەبوو؟.

زۆر شتی تر ماون باس بکەم بەڵام زۆر درێژدەبوو کە ئێستا زۆر درێژبووە نوسینەکە، ئەوەی باسم کردن ڕاستی و دروستی گرنگترین ئەو خاڵانە بوون کە باست کردن.

‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه