ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ کۆمیتەی ناوەندی دوای کۆنگرە یەکەم کۆبوونەوەی خۆی بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی ئەنجام دەدات و تێیدا ئەندامانی مەکتەبی سیاسی هەڵدەبژێردرێن.
دکتۆر ئاراس حەسۆ میرخان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بارەگای بارزانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی یەکەم کۆبوونەوەی خۆی دوای ئەنجامدانی کۆنگرەی 14ی پارتی ئەنجام دەدات.
ئەو ئەندامەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتیشی، لەو کۆبوونەوەیەدا ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵدەبژێردرێن، کە 15 تا 17 ئەندام دەبن.
وەڵام بدەوه