KurdistanPress...

CLOSE

مەسرور بارزانی سوپاسی مستەفا کازمی کرد.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا رایگەیاند، ئەمشەو لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق قسەی کردووە و لەپای خزمەتکردنی بە نیشتمان سووپاسی کردووە.

سەرۆک حکومەت لە تویتەکەیدا نووسیوویەتی: ئەمشەو لەگەڵ هاوڕێکەم، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق قسەمکرد و لەپای سەرکردایەتیکردن و خزمەتکردنی بە نیشتمان سوپاسم کرد.

مەسرور بارزانی لە باسی مستەفا کازمیدا دەڵێت، "سەرەڕای هەموو بەربەستەکان و، لە کاتێکدا مەترسی لەسەر ژیانی خۆی هەبوو، ئەو (مستەفا کازمی) لەسەر رێچکەی خۆی مایەوە".

هەروەها سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هیوای سەرکەوتنی بۆ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق خواست.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه