KurdistanPress...

CLOSE

کرێچی هەژار و ڕیفراندۆم

کرێچی هەژار و ڕیفراندۆم! 

کاتێک کرێچیەکی هەژار  زەویەکی ھەیە دەیەوێت خانویەکی لێ دروست بکات ، سەرەتا دەبێت بچێت ئەو زەویە تاپۆ بکات بۆ ئەوەی لە داھاتودا کەس نەڵێت زەویەکە ھی باپیرم بوو یا ھی ھەرکەسێکی تری من بوو بەزۆر لێی وەربگرێتەوە ، دواتر بۆ دروست کردنی خانوەکە پارەیەکی تەواوی لەبەردەست نیە کە بتوانێت خانوەکەی تەواو بکات بەو پارەیەی لەبەردەستێتی تەنھا دەتوانێت بناغەی خانوەکەی دروست بکات لە داھاتوودا کە پارە کەوتە دەستی دەتوانێت خانوەکە تەواو بکات ، ئەگەر ئێستا بناغەکە دروست نەکات ئەوا ئەو پارەیەشی کە لەبردەستێتی بەماندوبونی ڕەنجی چەند ساڵە زۆر بەزەحمەتی بەدەستی ھێناوە نامێنێت ئەوکات ناتوانێت بناغەی خانوەکەش دروست بکات و پەنجەی پەشیمانی دەگەزێت و سەد خۆزگە دەخوازێت کە پارەیەکی کەمی ھەبوو بناغەکەی دروستکردبایە ئێستا تەنھا زەویەکەی بەدەستەوە ماوە لەوانەیە شتێکی چاوەڕوانەکراو ڕوبدات ناچار بێت زەویەکەش بفرۆشێت ئەوکات ھیچی بەدەستەوە نامێنێت دەچێتە خانویەکی تر بۆ ھەتا ھەتایە بەکرێچی دەمێنێتەوە.

خاکی کوردستان بەدرێژایی چەند ساڵە داگیر دەکرێت لەلایەن چەند وڵاتێکەوە، ھەر وڵاتێک خاکی کوردستانیان بە خاکی خۆیان دەزانی چونکە کورد بە درێژایی مێژوو ھیچ جارێک خاکەکەی بەناوی خۆی تاپۆ نەکردووە یان دەرفەتی بۆ نەڕەخساوە یان لەلایەن وڵاتانی ناوچەیی و جیھانی بە زۆری لێیان وەرگرتووە، لە ساڵی 2017 بۆ یەکەم جار خاکی باشوری کوردستان دوای چەندین ساڵ و قوربانیەکی زۆر بە تەواوی کەوتە دەست پێشمەرگە قارەمانەکانەوە بە ناوچە دابڕێنراوەکانەوەش ، لە سەد ساڵی ڕابردوو بۆ یەکەم جار دەرفەتێکی بەم شێوەیە بۆ کورد ڕەخسا ئەگەر کورد ئەو جارە خاکەکەی بەناوی خۆی تاپۆ نەکردایە بۆ ھەتا ھەتایە بەبێ خاک دەمایەوە لە ھەر ساتێک دا ئەگەری ھەبوو لە خاکەکەی دەربکرێت چونکە ھیچ تاپۆیەک بەناویەوە نەبوو ھەر وڵاتێکی بێگانە دەی ووت خاکەکە ھی ئێمەیە ، کورد پەنجەی پەشیمانی دەگەزت ھەموو کورد نەفرەتیان لە سەرکردەی ئەوکاتە دەکرد کەبۆچی دەرفەتێکی زێرینی لەو شێوەیەیان لەدەست دا ئەوانەی ئێستا دژایەتی ڕیفراندۆم دەکەن بەھەموو تاخمی 16ی ئۆکتۆبەرەوە دەیان ووت بارزانی جورئەتی نەبوو ڕیفراندوم بکات لە بەرپرسیارێتی ڕایکرد ، سەرۆک بارزانی بە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە 25/9/2017 ھەموو ناحەزان وڵاتە داگیرکارەکان و جاشەکانی ناوخۆ لەخۆی توڕەکرد بەڵام خاکی کوردستانی بەناوی کوردەوە تاپۆکرد بناغەی دەوڵەتی کوردی دانا ئیتر ھەر دەرفەتێک و گۆڕانکاریەک لەناوچەکەدا ڕووبدات کوردەکان بڕیاردەری سەرەکی دەبن ئەگەر سونەکان داوای ھەرێمێکی سەربەخۆ بکەن ئەوا کوردەکان دەتوانن زۆر زیاتر داوا کەن چونکە تاپۆی ڕەشی بەدەستەوەیە کەس ناتوانێت دژایەتی 93% خەڵکی کوردستان بکات ، لەدوای ئەوە ئیتر شوێنێک نامێنێتەوە بۆ ھەموو تاخمی 16ی ئۆکتۆبەر ھیچ ئیشێکیان بەدەستەوە نامێنێت لەو وڵاتانەش جێگایان نابێتەوە کە جاشایەتیان بۆیان دەکرد لەخزمەتیان بون چونکە خۆیان ئازادی و سەربەرزیان ڕەتکردەوە و کۆیلایەتیان بۆ ھەتاھەتایە ھەڵبژاردووە. 

‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه