بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەڕێز قەداسەتی پاتریارك مارگۆرگیس سڵیوا، پاتریاركی كەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو "دانیال سڵیوا"ـی خوشكی بەڕێزتانمان پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خانەوادەكەتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم. لە خودای مەزن داواكارم ڕۆحی خوشكی خوالێخۆشبووتان شاد بكات و سەبر و ئارامی بە ئێوە ببەخشێت.
مسعود بارزانی
٢٨ـی تەمموزی ٢٠٢١
وەڵام بدەوه