نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، ئاشكرایكرد، له‌گه‌ڵ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقدا، دوو لیوا هاوبه‌شه‌كه‌ی پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق ده‌ستبه‌كارده‌بن.
لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، راگه‌یاند، ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ی له نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عێراقدا هه‌یه، مه‌ترسیداره و بووه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی گروپ و هێرشی تیرۆریستی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌و ناوچانه‌ی داعش هێرشی تیرۆریستی ئه‌نجامده‌دات، هه‌ماهه‌نگییه‌كی كه‌م له‌نێوان پێشمه‌رگه و سوپادا هه‌یه، بۆیه هه‌وڵده‌ده‌ین یه‌كێك له كاره‌كانی حكومه‌تی نوێ بریتی بێت له كاراكردنی دوو لیوا هاوبه‌شه‌كه و خه‌رجكردنی بودجه و مووچه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منی هه‌یه، ده‌ستبه‌كاربن.
پێشتریش فەرماندەی میحوەری شەشی ھێزی پێشمەرگەى كوردستان، رایگه‌یاندبوو، له هه‌وڵه‌كانیان بۆ پێكھێنانی دوو لیوای ھاوبەش بەردەوامن، كه ئامانج لێی به‌هێزكردنی هەماھەنگییه بۆ روبەروبونەوەی داعش.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و بۆشاییه ئه‌منیه‌ی له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، پێكهێنانی ئه‌و دوو لیوایه زه‌روره‌تێكی حه‌تمییه.
وەڵام بدەوه