Kurdistan Press - پردێ چەقی سەرکەوتنی ئیرادە بوو پردێ چەقی سەرکەوتنی ئیرادە بوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پردێ چەقی سەرکەوتنی ئیرادە بوو

پردێ چەقی سەرکەوتنی ئیرادە بوو

داستانی رووبەرووبوونەوە پارتیزانیەکەی پردێ لوتکەی پێکداهەڵپژێنی هێزەکانی روناکی پێشمەرگەو هێزە هەمیشە بەزیوە شڕوشەپڕێوەکەی هێمای داگیرکاری بوو. 

ئەوە یەکەم جار نەبوو شەمشەکوێرەکانی تاریکی لە گۆڕەپانی جەنگ و  بارینی بۆمباو موشەک و گوللەو تۆپ و فرۆکە و درۆن،  خۆیان تاقی نەکەنەوەو سەریان نەدەن لەبەرد. 

پردێ، خاڵ و وێستگەو هێمای هەمیشەیی دوا بەزینی لەشکەرە شڕەخۆرە بێ پرەنسیپەکەی داگیرکاری بوو. بەر لە پردێش، سەفین و زۆزک و هندرێن و بست بە بستی خاکی ئەم کوردستانە شاهیدی سەرکەوتنی هێزە تێک شکێنەرەکەی پێشمەرگە بوون. 

پردێ شوێنگەی لە دایکبوونێکی تر، تەقینەوەی رقی ئەستوور بەرووی داگیرکاری، بەزاندنی شڕەخۆرو لەشکەرە فشۆڵەکەی ناوەندی ئەو وڵاتەبوو، لەوەتەی خاکی کوردستانی پێوەلکاوە، تەنیا زمانی ئاخاوتن و حیوارو گفروگۆو دانوستانێک لێی شارەزبێ، تۆپ و تفەنگ و گوللە و بەزین و شکستی دوای شکستە. 

داستانی پردێ، شکۆی نەتەوەیەکی قوربانیدەری پاراست و شکستی بە دوا داهێنانە تێکنۆلۆجیەکانی ( ئابرامز) ەوە هێنا.  

شەڕی پردێ، وانەیەکی لەبیرنەکراوو چەقی شکستی لەشکەری داگیرکاری و  بەچۆکداهێنانی  غرورو شکاندنی رۆحی خۆسەپاندن و بەرپەرچ دانەوەی قسەی زل و ستەمکاری بوو و لە رووپەڕی رۆژ ژمێرو مێژووی بەرخودان و خۆراگری کورداندا بە درەوشاوەیی و گەورەیی دەمێنێتەوە و ئایکۆن و هێمای گەورەیی نەتەوەیەک و خاڵێکی پرشنگدارە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه