Kurdistan Press - ھەولێر پایتەختی پێکەوە ژیانە ، مافی ھەموو ئاین و ئاینزاکان و بێ ئاینەکان و پێکھاتەکان پارێزراوە ھەولێر پایتەختی پێکەوە ژیانە ، مافی ھەموو ئاین و ئاینزاکان و بێ ئاینەکان و پێکھاتەکان پارێزراوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھەولێر پایتەختی پێکەوە ژیانە ، مافی ھەموو ئاین و ئاینزاکان و بێ ئاینەکان و پێکھاتەکان پارێزراوە

لەکاتێک دا عێراق دەوڵەتە، کوردستان ھەرێمە و بەشێکە لە عێراق، دەبوو خەڵکی ھەرێمی کوردستان بۆ ھەر پرسێک پەنا بۆ عێراق ببەن، عێراق وەکو پەناگەیەک بۆخۆیان بزانن کەجی ڕێک پێچەوانە خەڵکی عێراق بەھەموو ڕەنگ و مەزھەبەوە بۆ ھەر پرسێک سەرەدانی شارەکانی ھەرێمی کوردستان دەکەن وەکو پەناگەھەک بۆخۆیان دەبینن.

خەڵکی پارێزگەکانی باشور و ناوەراستی عێراق بۆ گەشتوگوزار بەلێشاو سەرەدانی ھەرێمی کوردستان دەکەن، بەچاوی خۆیان دەبینن ئەو خزمەتگوزاریەی لەشار و قەزا و ھەتا لادێکانی ھەرێمی کوردستانیش ھەیە نیو ئەوەندە لە ھەموو شارەکانی عێراق نیە، خەڵکی عێراق گوند و لادێکانی ھەرێمی کوردستان لەسەر پایتەختی خۆیان ھەڵدەبژێرن. 

کاتێک مەترسی لەسەر ھەر شارێکی عێراق ھەیە، خەڵکی ئەو شارە بۆ پاراستنی گیانی خۆیان سەرەدانی ھەرێمی کوردستان دەکەن،بەچاوی خۆیان دەبینن کەئەو ئارامیەی لەشەقامەکانی ھەر شارێکی ھەرێمی کوردستان ھەیە لە کوشک و تەلارەکانی وڵاتی ئەوان نیە. خەڵکی عێراق ئارامی شەقامەکانی ھەرێمی کوردستان لەسەر ئارامی کوشک و تەلارەکانی خۆیان ھەڵدەبژێرن. 

زۆربەی نوسەر و ڕۆژنامەنوسەکان بۆ پاراستنی گیانی خۆیان کە تیرۆر نەکرێن لەشارەکانی عێراق ڕادەکەن لەھەولێر و شارەکانی تری ھەرێمی کوردستان نیشتەجێ دەبن، چونکە ئەو ئازادیەی لێرە بۆ رۆژنامەنوس و نوسەر و ھەر سیاسەک ڕەخساوە ئەندامەکانی حیزبەکان لەشارەکانی عێراق لەناو ئورگانەکانی خۆیانیش بەو ڕادەیە ئازاد نین. 

ھەولێر پایتەختی پێکەوە ژیانە، مافی ھەموو ئاین و ئاینزاکان و بێ ئاینەکان و پێکھاتەکان پارێزراوە، ھیچ ئاینێک و پێکھاتێک لەسەر ئەوی تر ناسەپێنرێت، کار بە پرەنسیپی شەڕاکەت دەکرێت،.
کەچی لەعێراق شتێک نیە بەناوی پێکەوەژیان یەکتر قبولکردن، بەھێزەکە لاوازەکە قوت دەدات، لەوەتەی عێراق ھەیە پرەنسیپی شەراکەت لاداوە کار بەپرەنسیپی خۆسەپاندن دەکەن. 

زۆربەی خەڵکی شارەکانی عێراق ماڵەکانی خۆیان بەجێھشتون ھاتونە لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان کرێچین، ھەمیشە ئەڵێن ئەو ئازادی و ئارامی و خۆشگوزەرانیەی لەھەرێمی کوردستان ھەیە بە پارە ناکرێت، لە عێراق پارە زۆرە بەڵام شتێک نیە بەناوی ژیانکردن، ھەرێمی کوردستان چاو لە عێراق پارەی زۆر کەمە بەڵام سەدەیەک پێش عێراقە لەژیانکردن لەھەموو ڕۆیەکەوە.   

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه