Kurdistan Press - ئەنجومەنی ئاسایش سەرچاوەی ئارامی لەھەرێمی کوردستان ئەنجومەنی ئاسایش سەرچاوەی ئارامی لەھەرێمی کوردستان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەنجومەنی ئاسایش سەرچاوەی ئارامی لەھەرێمی کوردستان

ئاسایش بناغەی بەھێزی ھەر وڵاتێکە، ھەر وڵاتێک بۆ سەقامگیری وڵاتەکەی پێویستی بەئاسایشێکی بەھێز ھەیە، بۆ ئابورێکی بەھێز پێویستی بەئاسایشێکی بەھێز ھەیە، بۆ ئەوەی چاوی وڵاتان لەسەر بێت پێویستی بەئاسایشێکی بەھێز ھەیە، بۆ ئەوەی شاندی وڵاتان لەسەر ئاستی فەرمی سەرەدانی بکەن پێویستی بە ئاسایشێکی بەھێز ھەیە، بۆ ئەوەی خەڵک سەرەدانی بکەن بۆ گەشتۆگۆزار ھەر پرسێکی تر پێویستی بە ئاسایشێکی بەھێز ھەیە. بەکورتی ئاسایش لەنان و ئاو گرنگترە بۆ ھەروڵاتێک. 
ھەرێمی کوردستان کەچوار دەوری ئاگر و نەیارە، لەناوچەیەکە کەئاڵوزی تێدا تەواونابن، پڕە لە گروپ و میلیشیا و ڕێکخراوی توندرەوی تیرۆریستی. 

ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان زامنی مانەوەی ئارامی ھەرێمی کوردستانە بەھەمو شارەکانەوە، جا ھەرچی نەیارو دوژمنی کوردە کەھەمو ڕێگایەکیان تاقی کردەوە بۆتێکدانی ئارامی کوردستان سەرکەوتوو نەبون، ئێستا دەیانەوێت ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان  بێ بەھا و لاواز بکەن. ئەنجومەنی ئاسایش  ئەم دەزگایانە لەھەموو وڵاتان خەڵکەکەی بەپیرۆز سەیری دەکەن، بەپاڵەوانی وڵات ناوی دەبەن، چونکە ئەوان دەزانن ھەرچەند دەزگای ئەنجومەنی ئاسایش بەھێزبێت ئارامی و ئازادی وڵاتەکەیان زیاتر بەرقەرار دەبێت، ژیانکردن تێدا زیاتر دەبێت.

جارێک بیرتان لەوەکردۆتەوە، ھۆکار چیە چەند کیلۆمەترێکی کەم لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان ماوە بە ماوە تەقینەوە بەدوای تەقینەوە دروست دەبن، جا چی تەقینەوەی سیاسی بێت چی تیرۆریستی بێت، داعش و ھاوشێوەکانی ھەر کاتێک بیانەوێت ناوچەیەک کۆنترۆڵ دەکەن. بەڵام لەھەرێمی کوردستان ھیچ تەقینەیەوەەک دروست نابێت شارەکانی ھەرێمی کوردستان ئارامترین شارن لەسەر ھەموو ئاستی ناوچەکە. 
عەبادی پێش چوار ساڵ وتی داعش کۆتایی ھات کەچی ھەتا ئێستاش داعش زیندووە و ھەمیشە ھەڕەشەیە لەسەر عێراق و ناوچەکە. ھۆکاری ئەم ھەمو وێرانیەی عێراق ھەیە نەبونی دەزگایەکی بەھێزی ئاسایشە. نەبونی ئەنجومەنێکی بەھێزی  ئاسایش لەعێراق بووە ئەو وڵاتەی کە سەرچاوەی تیرۆر و تەقاندنەوە لەھەموو ناوچەکە. 

بەھێزی ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان وای کردووە کەشاندی وڵاتان و کۆمپانیە جیھانیەکان زۆر زیاتر سەرەدانی ھەولێر بکەن و ھەولێر  وەکو پایتەختی سەرەکی ببینن نەک بەغدا،  لەدوای ساڵی ٢٠٠٣ تا ئێستا یەک سەربازی ئەمریکی یان ھەر وڵاتێکی تر لەھەرێمی کوردستان تیرۆرنەکراوە بەلام بەسەدان سەربازی ئەمریکی وڵاتانی تر لەعێراق تیرۆرکراون  ئەمەش بەھۆی نەبونی ئاسایشە. 
ئەوەی ھەرێمی کوردستان لەعێراق جیادەکاتەوە ئەنجومەنی ئاسایشەکەیە، ھەربۆیە عێراق داھاتوی بەرەو تاریکی و ھەڵدێر دەچێت، ڕۆژ بەدوای ڕۆژ وڵاتان و باڵیوزخانەکان و کۆمپانیەکان عێراق بەجێدەھێلن، زۆر کەم خەڵک سەردانی عێراق دەکەن بەھۆی ئەوەی کەدڵنیانین لەپاراستنی گیانیان. 
ڕێک بەپێچەوانە رۆژ بەدوای ڕۆژ شاندی زیاتر وڵاتان سەرەدانی ھەرێمی کوردستان و ھەولێری پایتەخت دەکەن، کۆمپانیەکان زیاتر دێنە ھەولێر بۆ بازرگانی، خەڵکی زۆر ھەم لەعێراق ھەم لەناوچەکە بۆ مانەوە بۆ گەشتۆگۆزار دێنە ھەرێمی کوردستان بەھەموو شارەکانەوە. بەھۆی ئەو ئاسایشەی لەھەرێمی کوردستان ھەیە لەھەموو ناوچەکە نیە. 

داھاتوی ھەرێمی کوردستان بەندە لەسەر ئاسایش، ھەر چەند ئەنجومەنی ئاسایش بەھێزتر بێت داھاتوی ھەرێمی کوردستان پڕشنگداتر و باشتر دەبێت وھەنگاو بەھەنگاو بەرەو ئامانجەکان دەچین. شەونخۆیی کارمەندانی ئەنجومەنی ئاسایش جێگای ڕێزو تەقدیرن، شەونخۆیی ئەوانە وای کردووە کەکوردستانیان بەھەموو ڕەنگەوە لە ھەرێمێکی ئازادو ئارام بەسەربەزی بژین لە ناوچەیەکی پڕ لە ئاڵوزی و تێکدان کە ژیان کردن بۆمروڤەکان نەماوە لەھەرێمی کوردستان نەبێت کەژیان و بەھای مروڤەکان تێدا پارێزراوە. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه