بۆ کۆچی دوایی نووسەر و ڕۆژنامەنووسی ناسراوی کوردستان و سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان و ئەندامی بەشی ڕۆشنبیریی و ڕاگەیاندنی پارتی فەرهاد محەممەد، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و دۆست و هاوکار و ئاشنایانی دەکەم.
ڕۆژنامەنووس فەرهاد محەممەد، نووسەر و ڕۆژنامەنووسێکی نیشتمانپەروەر و بە هەڵوێشت بوو، ڕۆڵێکی دیاریشی لە ڕاگەیاندنی کوردی و بەرگریکردن لە مافەکانی خەڵکی کوردستان هەبوو.
خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.


وەڵام بدەوه