Kurdistan Press - بارزانی پێشوازی لەباڵیۆزی روسیا کرد بارزانی پێشوازی لەباڵیۆزی روسیا کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بارزانی پێشوازی لەباڵیۆزی روسیا کرد

ئەمڕۆ لە سەلاحەدین بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی تازەی  روسیا لە عێراق ئیلبتروس و کوتراشیف و شاندێکی یاوەری کرد،  لەدیدارەکەدا باست پێشھات و گۆرانکاریەکانی عێراق و سوریا و سەقامگیری ناوچەکە  عێراق کرا. 

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییە سیاسییەكان لەسەر ئاستی عێراق و سووریا و ناوچەكە و هەڕەشەكانی تیرۆر ئاڵوگۆڕ كرا و، پەیوەست بە شەڕی تیرۆرەوە، سەرۆك بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە ڕیشەكێشكردنی تیرۆر هەوڵێكی هەمە لایەنەی نێودەوڵەتی گەرەكە و بە پێویستیشی زانی كە هەوڵەكان بۆ لەناوبردنی تیرۆر لە عێراق و سووریا هاوكات و هاوتەریبی یەكتر بێت.

هەر لەوە دیدارەدا تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق خرایە بەر باس و گفتوگۆ و، جەخت لەسەر كاریگەریی بارودۆخی عێراق لەسەر سەقامگیریی ناوچەكە كرایەوە.
پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و رووسیا تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو و سەرۆك بارزانی هیوای سەركەوتنی بۆ باڵیۆزی تازەی رووسیا لە عێراق خواست لە ئەرك و چالاكییەكانیدا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا