لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا، نزیکەی سێ هەزار پارچە زەوی لە سنووری پارێزگای دهۆک ئامادە کراون و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەسەر فەرمانبەرە شایستەکاندا دابەش ببن.
ئەمڕۆ شەموو 17ی تشرینی یەکەمی 2026، دیار بەحری، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی دهۆک، ڕاگەیاند کە سەرجەم ڕێکارەکانی ئامادەکردنی زەوییەکان بەرەو تەواوبوون دەچن و لەم هەفتەیەدا هەموو کارەکان کۆتاییان پێ دێت بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ دەست بە پرۆسەی پێدانی زەوییەکان بکرێت.
سەبارەت بە دابەشبوونی زەوییەکان بەسەر شارەوانییە جیاوازەکاندا، بەڕێوەبەری شارەوانییەکانی دهۆک ئاشکرای کرد کە زۆرترین پشک بەر شارەوانیی فەیدیێ کەوتووە بە ئامادەکردنی نزیکەی دوو هەزار پارچە زەوی. هاوکات لە شارەوانیی ڕوڤیا نزیکەی 800 پارچە زەوی و لە شارەوانیی کوراشیش نزیکەی 200 پارچە زەوی بۆ هەمان مەبەست دیاری کراون.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه