Kurdistan Press - هەرێمی کوردستان وەڵامی بەغدادی دایەوە هەرێمی کوردستان وەڵامی بەغدادی دایەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەرێمی کوردستان وەڵامی بەغدادی دایەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: ڕێژەی ڕاستەقینەی دانیشتووانی هەرێم (14.14٪) دەبێت بنەمای پشکی بودجە بێت

ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی تشرینی یەکەمی 2026، بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لەم کۆبوونەوەیەدا چەندین دۆسیەی گرنگ تاوتوێ کران، لەوانە دوا پێشهاتەکانی دانوستانەکان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ بۆ بودجەی ساڵی 2027 و بڕیارێک لەبارەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی.

خاڵە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە:

پشکی هەرێم لە بودجە: ئەنجومەنی وەزیران دووپاتی کردەوە کە ڕێژەی ڕاستەقینەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان بەپێی ئەنجامەکانی سەرژمێریی گشتی دانیشتووانی ساڵی 2024، کە بریتییە لە (14.14٪)، دەبێت ببێتە بنەمای دیاریکردنی پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی فیدڕاڵدا.

شایستە دارایی و مووچە: داواکراوە مووچە و شایستە داراییەکانی فەرمانبەران، پێشمەرگە، خانەنشینان، کەسوکاری شەهیدان، زیندانیانی سیاسیی و سوودمەندانی چاودێریی کۆمەڵایەتی و پلەی وەزیفیی، بە یەکسانی و بە هەمان پێوەری هاوشێوەکانیان لە بەشەکانی دیکەی عێراق دابین بکرێن، بەبێ بەستنەوەیان بە ناکۆکیی و کۆتوبەندی ناڕەواوە، لەسەر بنەمای دەستوور، یاسا و بڕیارە پابەندکارەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی.

پشتیوانی شاندی دانوستانکار: ئەنجومەنی وەزیران پشتیوانی خۆی بۆ شاندی دانوستانکاری هەرێم دووپات کردەوە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە و دەستووری کە چارەسەرێکی هەمیشەیی و جێگیر بۆ کێشە داراییەکان دابین بکات.

لێخۆشبوون لە سزاکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی: لە بڕگەیەکی دیکەدا، پێشنیاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پەسەند کرا سەبارەت بە لێخۆشبوون لە تەواوی سزاکانی دواکەوتن لە پێدانی بەشدارییەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی، بە مەرجێک خاوەنکاران لە ماوەی (90) ڕۆژی کاردا تەواوی قەرزە کەڵەکەبووەکانیان بدەنەوە، بە مەبەستی ئاسانکاریکردن بۆیان و زیادکردنی داهاتی سندوقەکە بۆ خزمەتکردنی کرێکاران.

#kurdistanpress

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا