بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بۆمەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رای گەیاند، لە ئەمڕۆ دووشەممە و سبەی سێشەممە، ئاسمانی زۆربەی ناوچەکانی هەرێم هەور و باراناوی دەبێت و پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن.
وردەکاریی کەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو:
دۆخی کەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە: ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و ئەگەری بارینی نمەبارانی پچڕپچڕی کورتخایەن لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەبێت، کە کاریگەرییەکەی لە ناوچە شاخاوییەکان و سنوورەکانی باکوور زیاتر دەبێت.
گۆڕانکاریی پلەکانی گەرما: پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی گشتی بەراورد بە دوێنێ کەمێک نزم دەبنەوە.
کەشوهەوای سبەی سێشەممە: بەهۆی کاریگەریی نزمەپەستانی دەریای سپیی ناوەڕاست، ئاسمان هەور و باراناوی دەبێت. لە کاتەکانی بەیانیدا نمەبارانی کەم دەبارێت کە لە هەندێک کاتدا هەورەبروسکەی لەگەڵ دەبێت، بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشووری هەرێم.
کۆتایی هاتنی شەپۆلەکان: بۆ کاتەکانی دوای نیوەڕۆ، کاریگەریی ئەم شەپۆلە لاواز دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکاندا دابارین بەردەوام دەبێت و تا کاتەکانی بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ناجێگیریی کەشوهەوا بە لاوازی لە ناوچەکانی سنووری ڕۆژهەڵات بەردەوام دەبێت.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه