Kurdistan Press - سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان گەیشتە لای سەرۆک وەزیران بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان گەیشتە لای سەرۆک وەزیران بەڕێز مەسرور بارزانی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان گەیشتە لای سەرۆک وەزیران بەڕێز مەسرور بارزانی

ئەمڕۆ دووشەممە 10/12، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان و سەرۆک وەزیرانی پێشووی فیدراڵ کرد. 

 

لە دیدارەکەدا، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، تاوتوێ کرا.

 

هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی لایەنە سیاسییەکانی عێراق بۆ پشتگیریکردنی حکومەتی فیدراڵ لەپێناو زیادکردنی داهاتی گشتی و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و خزمەتکردنی گشت هاووڵاتی و پێکهاتەکان بێ جیاوازی.

 

 لە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، سەرۆکی حکومەت جەختی لە پێویستیی ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و دەستنیشانکردنی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی فیدراڵ بۆ ساڵی 2027 کردەوە، کە پێویستە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و بەپێی ڕێژەی 14%ی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان بێت کە ئەنجامی پەسەندکراوی دوا سەرژمێریی گشتییە کە لە ساڵی 2024 ئەنجام درا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا