Kurdistan Press - پێشهاتی نوێ لە دادگاییکردنی لاهور شێخ جەنگی پێشهاتی نوێ لە دادگاییکردنی لاهور شێخ جەنگی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پێشهاتی نوێ لە دادگاییکردنی لاهور شێخ جەنگی

کوردستان پرێس / سلێمانی
ئەمڕۆ پێنجشەممە، حەوتەمین دانیشتنی دادگاییکردنی لاهور شێخ جەنگی و ۱۲ دەستگیرکراوی دیکەی ڕووداوەکانی لالەزار لە دادگای تاوانەکانی سلێمانی بەڕێوەچوو. بەپێی زانیارییەکان، لە دانیشتنەکەدا سەرجەم دەستگیرکراوان تۆمەتەکانی ئاڕاستەیان کرابوو ڕەتکردەوە، هەروەها لاهور شێخ جەنگی ڕاستەوخۆ بە دادوەری ڕاگەیاندووە کە داوا دەکات بەزوویی دۆسیەکە یەکلایی بکرێتەوە و دەستگیرکراوان لەوە زیاتر لە زیندان نەهێڵرێنەوە.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، دانا تەقیەددین، وتەبێژی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ دادگا تۆمەتی ئاڕاستەی دەستگیرکراوان کرد و هەر ۱۲ دەستگیرکراوەکە تۆمەتەکانیان ڕەتکردەوە. بەهۆی ئامادەنەنەبوونی لائحیەی داواکاری گشتی، دانیشتنەکە بۆ هەفتەی داهاتوو دواخرا. ئێمەش وەک تیمی پارێزەران لائحەمان پێشکەش نەکردووە و بڕیارە هەفتەی ئایندە دانیشتنێکی دیکە بەڕێوەبچێت."
وتەبێژی تیمی پارێزەران ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو تێبینی و داواکارییانەی پێشکەشی دادگای تاوانی/۲ کرابوون لەلایەن دادگاوە خوێنرانەوە، و وتیشی: "ئێمە لە سەرەتای دادگاییکردنەکەوە دەیانزانی کە تۆمەتباریان دەکەن، ماوەتەوە سەر لائحە و تۆمەتەکان. پێنجشەممەی داهاتووش دوای ئاڕاستەکردنی تۆمەتەکان، سزاکان یان بڕیارەکان ڕوون دەبنەوە."
پەیوەست بە دۆسیەکانی دیکە، دانا تەقیەددین ڕوونی کردەوە کە دۆسیەی تایبەت بە ماددەی ٤۰٦ (کە ۲۲ کەس تێیدا دەستگیرکراون) بۆ ڕۆژی ۲۸ی ۱۰ی ئەمساڵ دواخراوە، لە کاتێکدا دانیشتنەکەی ئەمڕۆ بەپێی ماددەی ٥٦ لە یاسای سزادانی عێراقی بەڕێوەچووە. تەئکیدیشی کردەوە کە هەر بڕیارێک لەلایەن دادگای تاوانەکانی سلێمانییەوە دەربچێت، لەلایەن تیمی پارێزەرانەوە تەمیز دەکرێتەوە و داوای پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا