ئەمریکا داوای لێکوڵینەوە دەکات لەو گەنجەی لەزیندانی پەیەدە دا گیانی لەدەست دا، داوا دەکات ھەرکەسێک بێت لەھەر پوستێک بێت بەرپرس بێت لەکۆشتنی ئەو گەنجە بەتوندترین شێوە سزا بدرێت، کەسوکاری گەنجەکە مردنی بەھۆکارێکی سیاسی دەزانن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سووریا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا له‌و رووداوه نیگه‌رانه و داوا ده‌كه‌ن لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی شه‌فافانه له كه‌یسه‌كه بكرێت و هه‌ر كه‌سێكیش به‌رپرس بێت له ده‌ستدرێژیكردن و خراپ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركراوان، به توندترین شێوه سزا بدرێت.
ئه‌مین عیسا، گه‌نجێكی شاری قامیشلۆی سه‌ر به پارێزگای حه‌سه‌كه‌یه، به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی سیاسی، له‌لایه‌ن ئاسایشی په‌یه‌ده ده‌ستگیركراوه، دوای چه‌ند كاتژمێرێك له به‌ندیخانه گیانی له‌ده‌ستداوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، كه‌سێكی نزیكی ئه‌و گه‌نجه، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان - سووریایه، بۆیه كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌ستگیركردن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی كوڕه‌كه‌یان تا مردن، به هۆكارێكی سیاسی ده‌زانن.
كه‌سوكاره‌كه‌شی ئاسایشی په‌یه‌ده به ئه‌شكه‌نجه‌دانی كوڕه‌كه‌یان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و رایده‌گه‌یه‌نن شوێنه‌واری ئه‌شكه‌نجه‌ی قورس به جه‌سته‌ی (ئه‌مین)ـه‌وه دیاره و خوێن له ده‌می هاتووه‌ته ده‌ره‌وه.
وەڵام بدەوه