مهسرور بارزانى: جەخت لە یەکدەنگی و هاوهەڵوێستیی هێز و لایەنە کوردستانییەکان دەکەینەوە
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شەست و پێنجەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوولدا، وێڕای بەرزڕاگرتنی خەباتی پێشمەرگە و شەهیدان، جەخت لە گرنگیی یەکدەنگی و هاوهەڵوێستیی لایەنەکان دەکاتەوە لە پێناو پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان.
دهقى ڕاگهیاندراوهكه:
لە شەست و پێنجەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی مهزنى ئهیلوول بە ڕێبەرایەتی ڕابەری نیشتمانیمان جەنابی بارزانیی نەمر، بە پێزانینێکی زۆرەوە، یادی هەموو پێشمەرگە و خەباتکار و تێکۆشەر و گشت بەشدارانی ئەو شۆڕشە جەماوەریی و سەرتاسەریەی کوردستان دەکەینەوە کە هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان بەشداریان تێدا کرد و چەندین دەسکەوتی مێژوویی بەدەست هێنا، گرنگترینیان ناچارکرنی ڕژێمی عێراق بوو کە لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەی یازدەی ئاداری 1970دا، دان بە مافەکانی گەلی کوردستاندا بنێت.
لەم یادەدا، جەخت لە یەکدەنگی و هاوهەڵوێستی هێز و لایەنە کوردستانییەکان لە پێناو پاراستن و پەرەپێدانی زیاتری قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان و دەسکەوتە نیشتمانییەکان دەکەینەوە.
یادى شۆڕشى مەزنی ئهیلوول پیرۆز بێت و سڵاو لە گیانی پاکی شههیدانى شۆڕشی ئەیلوول و سەرجەم شەهیدانی كوردستان.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان


وەڵام بدەوه