Kurdistan Press - سەرۆک وەزیران بەڕێز مەسرو بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی فیدراڵ دەکات سەرۆک وەزیران بەڕێز مەسرو بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی فیدراڵ دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆک وەزیران بەڕێز مەسرو بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی فیدراڵ دەکات

• ئێوارەی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 9/10، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى لە شاندێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی فیدراڵ کرد بە سەرۆکایەتیی هەیبەت حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران.

لە دیدارەکەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، بە ناوی شاندەکەوە، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید بارزانی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان . هەروەها هاوبۆچوون بوون لەسەر پەرەپێدانیی زیاتری هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگ و ئاڵنگارییە جۆراوجۆرەکان،

بە تایبەتیی دۆخی ئەمنی و ئابووری ئێستای عێراق.

هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پشتیوانیکردنی حکومەتی فیدراڵ و سەرۆک وەزیران عەلی زەیدی کردەوە بۆ باشترکردنی دۆخی دارایی و خزمەتکردنی گشت هاووڵاتی و پێکهاتەکان بێ جیاوازی و چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ هەرێمی کورستان لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری هەرێم.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی ئامادەکارییەکانی گەڵاڵەکردنی ڕەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی فیدڕاڵ بۆ ساڵی 2027 کرا . لەمبارەیەوە، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، دڵنیاییدا کە بودجەکە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە ئامادە دەکرێت و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و گشت پێکهاتەکان پارێزراو دەبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا