ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 10ی ئەیلوولی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی سەربازیی بریتانیا بە سەرۆکایەتی جێگری ئادمیراڵ ئیدوارد ئاڵگرن ڕاوێژکاری باڵای بەرگریی بریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە خاتوو هۆڵی ڤار کونسوڵی گشتیی بریتانیا ئامادەی بوو، ڕاوێژکاری باڵای بەرگریی بریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی کرد بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، هەروەها پێزانینی بۆ ڕۆڵی مێژوویی و کاریگەری سەرۆک بارزانی هەبوو لە بنیاتنانی سەقامگیری و بەهێزی بۆ هەرێمی کوردستان.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەکە و ئاڵنگارییەکانی بەردەم عێراق و ناوچەکە لە قۆناغی داهاتوو و هەروەها پڕۆسەی سیاسیی هەرێم ئاڵوگۆڕ کرا.


وەڵام بدەوه