ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لەباڵیۆزی ئۆسترالیا لە عێراق کرد. بارودۆخی پەنابەران لەکوردستان و بەرنامەی چاکسازی حکومەت لەبواری ھەمواجۆرکردنی سەرچاوەی داھات گرنگترن تەوەری کوبونەوەکەبون.
لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی عێراق بەگشتی و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئوسترالیا تاووتوێ کرا و جەخت لە گرنگیی گەشەپێدانی وەبەرهێنانی ئوسترالی لە هەرێم و یارمەتیدانی بەرنامەی چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات کرا.
بارودۆخی کەمپەکانی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان و زەمینەی خۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەیان بۆ ناوچەکانیان تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.
وەڵام بدەوه