Kurdistan Press - راگەیاندراوێک لە حکومەتی هەرێمەوە راگەیاندراوێک لە حکومەتی هەرێمەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

راگەیاندراوێک لە حکومەتی هەرێمەوە

ئەمڕۆ سێشەم هەشتی ئەیلوولی 2026، فەرمانگەی پێوەندییەکانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، بەتوندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانەی کرد کە کراونەتە سەر شار و دامەزراوە ئابوورییەکانی سعوودیە، هاوکات پشتیوانی و هاوسۆزیی تەواوی خۆی بۆ ئەو وڵاتە دووپات کردەوە.
لە ڕاگەیەنراوێکدا هاتووە کە فەرمانگەی پێوەندییەکانی دەرەوە سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکات کە بوونەتە هۆی برینداربوونی خەڵکی مەدەنی، بەتایبەتی ژنان و منداڵان. حكوومەتی هەرێمی کوردستان هاوسۆزیی تەواوی خۆی بۆ سعوودیە و گەلەکەی ڕادەگەیەنێت و بەتوندی ڕەتی دەکاتەوە کە خەڵکی سڤیل و دامەزراوە مەدەنییەکان بکرێنە ئامانج، یان هەر کارێک بکرێت کە ژیانی بێتاوانان بخاتە مەترسییەوە، چونکە ئەو کارانە بەتەواوی پێچەوانەی بەها مرۆییەکانن.
لە بەشێکی تری ڕاگەیەنراوەکەدا، حكوومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە کە ئاشتی و گفتوگۆ باشترین ڕێگەن بۆ چارەسەرکردنی تەنگژە و ململانێکان. هەروەها هۆشداری دەدات کە بەردەوامبوونی گرژی و توندوتیژییەکان، تەنیا دەبێتە هۆی قووڵبوونەوەی زیاتری ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا، کە ئەوەش کاریگەریی نەرێنیی لەسەر گەلان و ئاسایشیان دەبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا