نووسراوێکی فەرمی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پێشنیار و چارەسەرەکانی هەرێمی بۆ دابینکردنی بەنزینی ٤٥٠ دیناری و سووتەمەنییەکان دەستنیشان کرد.
بەپێی زانیارییەکانی سیپان شێروانی، ئەندامی لێژنەی نەوت و گازی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دوای کۆبوونەوەی لێژنەی پەرلەمانی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە نووسراوی فەرمی دوو پێشنیاری بۆ چارەسەری کێشەکە خستووەتەڕوو:
پێشنیاری یەکەم: تەرخانکردنی ڕێژەی %١٤ لە نەوتی خاوی دابینکراو بۆ بەکاربردنی ناوخۆیی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان، کە دەکاتە ١٤٠ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە.
پێشنیاری دووەم: دابینکردنی ڕێژەی %١٤ لە تەواوی بەنزین و سووتەمەنییەکانی تر بۆ هەرێمی کوردستان، لە بەرامبەردا هەرێم ئامادەیە ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە ڕادەستی وەزارەتی نەوتی عێراق بکات.
ئەم نووسراوە فەرمییەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕوونکردنەوەی تەواو لەسەر هەڵوێستی هەرێم دەدات و ئامادەیی هەرێم بۆ ڕادەستکردنی ٥٠ هەزار بەرمیلەکە دەسپەلمێنێت بە مەبەستی دابینکردنی بەنزینی ٤٥٠ دیناری، نەوتی سپی و گازیوایل بە بڕ و نرخی دادپەروەرانە هاوشێوەی پارێزگاكانی تری عێراق.
تاکو ئێستا وەزارەتی نەوتی عێراق بە فەرمی هیچ پێشنیارێکی پێشکەشی پەرلەمان نەکردووە. جەختیش لەوە کراوەتەوە کە دابینکردنی سووتەمەنی بە بەراورد لەگەڵ ناوەڕاست و باشووری عێراق، مافێکی دەستووری و یاسایی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانە.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه