Kurdistan Press - ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ گیانلەدەستدان و برینداربوونی لێکەوتەوە ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ گیانلەدەستدان و برینداربوونی لێکەوتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ گیانلەدەستدان و برینداربوونی لێکەوتەوە

لە ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆدا لە جۆری لێکدان لەسەر ڕێگەی گەلی عەلی بەگ، کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەکانی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، ڕووداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی (پیک ئاپ تۆیۆتا تاک قەمارە) و (نیسان ڕۆگ) ڕوویداوە. لە ئەنجامی بەیەکدادانەکەدا، بەداخەوە هاووڵاتییەک گیانی لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون، کە تەندروستی یەکێکیان سەختە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران جەخت لەسەر پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتییان دەکاتەوە و داوا لە تەواوی شۆفێران دەکات پابەندی خێرایی دیاریکراو و ڕێنماییەکانی هاتووچۆ بن بۆ ڕێگریکردن لە ڕووداوی نەخوازراو.

#Kurdistanpress

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا