لە ڕووداوێکی نوێدا لە پارێزگای كەركووك، دادگا بڕیارێکی لەسەر سكاڵای فەرماندەییەکی سەربازیی عێراق دژی جووتیارێکی كورد دەرکرد.
بڕیاری دادگا: دادگای كەركووك (دادگایی ژمارە 30) جووتیارە كوردەکەی بە تۆمەتبار لە قەڵەم دا و بە بڕی ملیۆنێك دینار غەرامەی کرد.
پاشخانی كێشەکە: سكاڵاكە لەلایەن ئەو سەربازە عێراقییەوە تۆمار کرابوو کە لە ڕێکەوتی 17ی شوباتی 2025 لە گوندی شەناخە، لە کاتی کارکردنی جووتیارەکە لەسەر تراكتۆرەکەی، ڕێگریی لێ کردبوو و بە شێوەیەکی نەشیاو بە ملپێچەکەی ڕایكێشابوو و سوكایەتی پێ کردبوو.
كاردانەوەی جووتیاران: محەمەد ئەمین، نوێنەری جووتیارانی سەرگەڕان، ڕایگەیاند کە لە بەرامبەردا سكاڵای ئەوان بەبێ هیچ هۆیەك سڕ كراوە.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه