Kurdistan Press - دەستی پێکرد , مژدەی خۆش بۆ هاوڵاتیانی ئەو سنورە هات دەستی پێکرد , مژدەی خۆش بۆ هاوڵاتیانی ئەو سنورە هات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دەستی پێکرد , مژدەی خۆش بۆ هاوڵاتیانی ئەو سنورە هات

به‌گوژمه‌ی ٥٤٠ ملیۆن دینار به‌ردی بناغه‌ی چوار پڕۆژه‌ی قیرتاوكردن و دروستكردنی شه‌قام دانرا

 

ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار: په‌یمانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ ناوه‌ستێت

 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ١٩ی ئابی ٢٠٢٦ به‌ ئاماده‌بوونی ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و كارزان عه‌بدولهادی، سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر و فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا به‌ردی بناغه‌ی چوار پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی قیرتاوكردن و دروستكردنی شه‌قام دانران. 

 

ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و سه‌ره‌تا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی كه‌‌ له‌گه‌ڵ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر به‌شدارن له‌ ڕێوڕه‌سمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و چوار پڕۆژه‌یه‌‌‌ ‌ له‌ درێژه‌ی پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ئه‌و چوار پڕۆژه‌یه‌ له‌سه‌ر ڕێژه‌ی 15%ی داهاتی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر و به‌گوژمه‌ی ٥٤٠ ملیۆن دینار جێبه‌جێ ده‌كرێن.

 

ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ئه‌و پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییانه‌ له‌ خزمه‌تی خه‌ڵك و گه‌ڕه‌كه‌كانن و جێبه‌جێكردنی په‌یامه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ڕاسپارده‌كانی "جه‌نابی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێزدار مه‌سرور بارزانی"یه‌‌ كه‌ له‌ هه‌ر كوێیه‌ك هاووڵاتییان پێویستیان به‌ خزمه‌تگوزاری و گه‌یاندنی ده‌ستی ئاوه‌دانی بێت، به‌پێی ئه‌و توانا ماددیه‌ی‌ له‌به‌رده‌ستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی شاره‌وانییه‌‌‌ له‌ سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كان ئه‌و پڕۆژانه‌ی‌ پێویستن بۆ هاووڵاتییان جێبه‌جێ ده‌كرێن و درێغی ناكرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان حكوومه‌تی خه‌ڵكی كوردستانه‌، بۆیه‌ سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی و ئه‌و به‌ربه‌ست و بارودۆخه‌ نه‌خوازراوانه‌ی كه‌ بۆ حكوومه‌ت و هاووڵاتییان دروست كراون، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ بڕوا و متمانه‌وه‌ له‌ خزمه‌تی هاووڵاتییان و خه‌ڵكی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و په‌یامی ئاوه‌نكردنه‌وه‌ ناوه‌ستێت و به‌رده‌وام ده‌بێت.

 

سه‌باره‌ت به‌ شوێنی پڕۆژه‌كان ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد: پڕۆژه‌كان بریتین له‌ دروستكردنی چه‌ند شه‌قامێك له‌ گه‌ڕه‌كی سه‌ربه‌خۆیی و قیرتاوكردنی چه‌ند شه‌قامێك له‌ پیشه‌سازیی باشوور و دروستكردنی چه‌ند شه‌قامێك و دانانی تۆڕی ئاو له‌ گوندی تۆبزاوه‌ی ئه‌حمه‌دی و دروستكردنی چه‌ند شه‌قامێكی تر له‌ گه‌ڕه‌كی ڕۆشنبیری له‌ سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا