Kurdistan Press - باران بارینی زۆر بەڕێوەیە باران بارینی زۆر بەڕێوەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

باران بارینی زۆر بەڕێوەیە

فازڵ ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان راگەیاند:  کە هەرێمی کوردستان قۆناغێکی سەختی وشکەساڵیی تێپەڕاندووە، بەڵام ئاستی بارانبارینی ئەمساڵ زۆر باشتر بووە و ڕێژەکە بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، ئەمەش جێگەی دڵخۆشییە. سەبارەت بە پێشبینییەکانی وەرزی داهاتووش، باسی لەوە کرد کە هەرچەندە پێشبینیکردنی کەشوهەوا بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ سەختە و تەنیا لە توانای خوادایە، بەڵام داتاکان ئاماژەی سەرەتایی دڵخۆشکەر پیشان دەدەن و پێشبینی دەکرێت لە سێ مانگی یەکەمی وەرزی داهاتوودا ڕێژەیەکی باشی باران ببارێت.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسی تیشکی خستە سەر دۆسیەی بوومەلەرزە و ڕوونیکردەوە کە هەرێمی کوردستان دەکەوێتە سەر چەند هێڵێکی بوومەلەرزە، بەتایبەتی لە ناوچەکانی خواروو و ڕۆژهەڵاتی هەرێم، هەروەها هێڵێکی دیکە لە سنووری باکووری کوردستانەوە تێدەپەڕێت کە دوورترە و کاریگەریی کەمترە.
ئاشکراشی کرد کە لە ساڵی 2025دا زیاتر لە 1030 بوومەلەرزە لە هەرێم تۆمارکراون، بەڵام دڵنیایی دا کە هاووڵاتییان نابێت دڵەڕاوکێیان هەبێت، چونکە زۆربەی هەرە زۆری ئەم بوومەلەرزانە گوڕەکەیان کەمە و لە خوار 3 پلەی ڕێختەرەوەن کە تەنیا لەلایەن ئامێرە هەستیارەکانەوە تۆمار دەکرێن و هەستیان پێ ناکرێت. جەختیشی لەوە کردەوە کە ئامانج لە تۆمارکردنی ئەم داتایانە، هاوکاریکردنی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانە بۆ دیاریکردنی ناوچە مەترسیدارەکان، تاوەکو لە کاتی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی ژێرخاندا ڕەچاوی مەرجە ئەندازەییەکان بکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا