سەرۆکی حکومەت لە یادی 43 ساڵەی ئەنفاڵی بارزانییەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە
دەقی پەیامی سەرۆکی حکومەت:
ئەمڕۆ چل و سێ ساڵ بەسەر یەکێک لە دڕندانەترین تاوانەکانی ڕژێمی پێشووی عێراق تێدەپەڕێت کە کۆمەڵکوژیی و جێنۆسایدکردنی هەزاران مرۆڤی بێتاوانی بارزانییە.
لەم یادە خەمناکەدا، بە ڕێز و شکۆوە یادی بارزانییە ئەنفالکراوەکان و گشت شەهید و ئەنفالکراوەکانی کوردستان لە گەرمیان و بادینان و بالیسان و شێخ وەسانان و کوردی فەیلی و شنگال دەکەینەوە. پێزانینی زۆرمان بۆ هەموو ئەو جوامێرانە هەیە کە لەو ڕۆژگارە سەختانەدا، یارمەتی و هاوکاریی کەسوکاری لێقەوماوی بارزانییە ئەنفالکراوەکانیان کرد .
لەم یادەدا، دووپاتی دەکەینەوە کە پێویستە حکومەتی فیدراڵ ئەرکی دەستووریی و بەرپرسیارەتی ئەخلاقی خۆی جێبەجێ بکات و بە شێوەیەکی شایستە ، قەرەبووی کەسوکاری قوربانییانی شاڵاوەکانی جێنۆساید و ئەنفال و هەموو کەسوکاری قوربانییانی دەستی ڕژێمی پێشووی عێراق بکاتەوە.
هەروەک پێویستە خەڵکی کوردستان ئەم تاوانانەی هەرگیز لە یاد نەچێتەوە و بزانێت کە گەلی کوردستان ، قوربانییەکی زۆر و بێ وێنەی لە پێناو مافە ڕەواکانی داوە، بۆیە هەرگیز دەستبەرداری دەسکەوتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی نابێت و بە هەموو شێوەیەک پارێزگاریان لێ دەکات.
لە ساڵیادی جێنۆسایدکردنی بارزانییان، سڵاو لە گیانی پاکی گشت شەهیدان و ئەنفالکراوانی کوردستان .
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
31ی تەمموزی 2026


وەڵام بدەوه