ئەمڕۆ پێنجشەممە 7/30، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازی لە محەممەد ئەلحەلبووسی، سەرۆکی حزبی تەقەدوم و شاندێکی یاوەری کرد.
هەردوولا جەختیان لە پێویستیی پەرەپێدانی پەیوەندی و هاریکاری و هاوئاهەنگیی هێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کێشە و ئاستەنگ و ئاڵنگارییە جۆراوجۆرەکان كرد.
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی پاراستنی سیستەمی دیموکراسی و فیدراڵیی عێراق و پشتیوانیکردنی حکومەتی فیدراڵ لەپێناو پاراستنی مافە دەستوورییەکانی گشت پێکهاتەکان و خزمەتکردنی سەرجەم هاووڵاتییانی عێراق بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و بێ جیاوازی.


وەڵام بدەوه